ڤيديۆى مەفرەزەیەک داعش له‌كه‌ركووك
K24- هه‌ولێر
چه‌ند وێنه و گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى، چه‌كدارانى داعش له‌كۆڵانه‌كانى شارى كه‌ركووك كه به‌كامێراى چاودێرى گيراوه، بڵاوكرايه‌وه.
جێى ئاماژه‌يه، ئه‌م وێنه و گرته ڤيديۆييانه، هى سه‌ره‌تاى دزه‌كردنى داعشه بۆ نێو شارى كه‌ركووك، به‌گوێره‌ى زانيارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان زۆربه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه كوژراون كه هاتبوونه ناو شاره‌كه.
ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایشی دۆمێز تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا ره‌وشی شاری كه‌ركووك، تاراده‌یه‌ك ئارامه، به هاوكاری پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و هاووڵاتیان پیلانه‌كانی تیرۆریستان پووچه‌ڵكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش هێرشيان كرده چه‌ند ناوچه‌يه‌كى جياجياى شارى كه‌ركووك، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئه‌و شاره به‌هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه و دژه تيرۆر و خه‌ڵكى خۆبه‌خشى كه‌ركووك، لێان هاتنه ده‌ست و رووبه‌ڕوويان بوونه‌وه و شكستيان پێ هێندرا.
ڤیدیۆکە
به‌روار: 22/10/2016
707 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|