تەرمەکانی داعش لە كەركوك بڵاوکرایەوە
خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردە سەر وێستگەی كارەبای دوبز و چەند ناوچەیەكی شاری كەركوك و هێزەكانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و هێزە ڕەشەكە و خۆبەخشانی كەركوك و سلێمانی توانیان شكست بە هێرشەكە بهێنن.
بەپێی نوێترین ڤیدیۆ، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، دەردەكەوێت، كە چەند چەكدارێكی داعش لە كۆڵانێكی كەركوك ڕووبەڕووی پێشمەرگە دەبنەوە.
لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە ئۆتێل سنەوبەر كۆنتڕۆڵ بكەن و چەكدارانی داعش بكوژن و ڕووبەڕووبوونەوەش لە ئوتێل سەلام بەردەوامە و زۆربەی ناوچەكانیش لە شەكدارانی داعش پاككراونەتەوە.
تەرمی داعشەکان بە ڤیدیۆ
بهروار: 22/10/2016
952 جار خوێندراوهتهوه
|