خوێندنی زمانی کوردی لە سوید کەم بووەتەوە
لە ئامارگیریی دەزگای کاروباری فێرگەکانی سوید (Skolverket) دەردەکەوێ، بەشداریکردنی خوێندکاران لە زمانی کوردی کەمی کردووە.

لە ماوەی دە ساڵدا ڕێژەی ئەوانەی مافی خوێندی زمانی کوردیان لە فێرگە سەرەتاییەکان هەیە زیادی کردووە. کەچی ژمارەی ئەوانەی ئەمساڵ بەشداریی دەرسی کوردی دەکەن، بەراورد بە دە ساڵ بەر لە ئێستا لە سەدا یازدە کەمی کردووە. بە ڕای سوزان سەلیم بەرپرسی بەشی چالاکیەکان لە ڕێکخراوی پەروەردەی (Modersmål center) ئەمە پەیوەندی بە کەرەستەکانی خوێندن و شێوازی وانە وتنەوە و پەروەردەی مامۆستاکانەوە هەیە.

 کەرەستەی خوێندنی بەپێز بۆ وتنەوەی زمانی کوردی زۆر کەمە و مامۆستاکان لە بورای پەروەردە خۆیان پێ ناگەیەنن و ئەمەش دەبێتە هۆی دڵساردبوونەوەی منداڵان لە وانەی کوردی بە بۆچوونی سوزان سەلیم.

درێژەی هەواڵ
به‌روار:  22/10/2016
717   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   423
کۆی سه‌ردان:   29228572