كڕنوش بۆ سه‌گه‌كه‌ی پاشای تیلاند
مردنی بۆمیبۆل ئهدولیا، پاشای تایلاند، دهنگوباسی گه‌وره‌ی له‌نێو میدیاكانی جیهان دروستكرد، به‌وپێیه‌ی یه‌كه‌م كه‌سه له جیهاندا كه توانیبێتی 70ساڵ له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، به‌زه‌بری سوپا و چه‌ك و چه‌ندین هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ركوت كردووه، ئه‌و سه‌گه‌ش كه هه‌یبوو به‌شێك له‌چیرۆكی ئهوپاشایه بوو.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه له‌حوكمڕانی ئه‌م پاشایه‌دا، ئه‌وه‌یه كه یاسایه‌كی ده‌ركردبوو كه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كڕنوشی بۆ ده‌به‌ن بۆ سه‌گه‌كه‌شی ببه‌ن، هه‌ر كاتێكیش له‌هه‌ر جێگایه‌ك سه‌گه‌كه‌ی ببینرایه ده‌بوایه خه‌ڵك كڕنوشیان بۆ ببردایه.
ئه‌و سه‌گه ناوی تونگداینگ بوو، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌و سه‌گه‌ی پاشا به‌هۆی ته‌مه‌ن و نه‌خۆشییه‌وه مرد، هه‌ر بۆیه پاشای تایلاند، یاسایه‌كی ده‌ركرد و قهدهغهیكرد ئه‌و ناوه بنرێت له‌هیچ سه‌گێكی دیكه له وڵاته‌كه‌یدا یان به‌خراپ ناوی بهێنرێت و سوكایه‌تی پێبكرێت، به‌و پێشه‌ش سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی زیندانیی ده‌بونه‌وه بۆ ماوه‌ی 37 ساڵ.
به‌رده‌وام ئه‌و سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ی له‌جیهاندا دوور له شه‌رعیه‌تی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان به ناشه‌رعی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌مێننه‌وه، گه‌له‌كه‌یان یان قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌كه‌ی خۆیان ناچار ده‌كه‌ن كه له‌ئاستی منداڵ یان گۆڕی كه‌سوكار و جێگا پیرۆزه‌كانیان خه‌ڵك سه‌رشۆڕی خۆیان بنوێنن، هه‌ر بۆیه پاشای تایلاند كه ده‌یان ساڵه له‌ڕێگای هێزی سوپای داپڵۆسێنه‌ره‌وه حوكمی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، پێده‌چێت له‌دوای مردنی جارێكی دیكه ناجێگیری سیاسی بۆ وڵاته‌كه‌ی دروست ببێت.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 19/10/2016
761 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|