وه‌ڵامێك بۆ على عه‌ونى
قادر عزیز
مالمۆکورد
ماوه‌یه‌كى زۆره به‌نده هیچ جۆره چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كان نه‌كردووه و لێدوانیشم بۆ هیچ سایت و كه‌ناڵێك نه‌داوه ، كه‌چى به‌داخه‌وه هه‌ندێ سایتى سێبه‌رى پارتى ناوه‌ناوه و هه‌ر بۆ ئاڵۆزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانم له‌گه‌ڵ دۆست و هه‌ڤاڵه‌كانم لێدوانى هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كارى به ناوى منه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ك ماوه‌یه‌كیشه له رووماڵكردنى هه‌واڵه‌كاندا كه‌ناڵى (رووداو) وه‌ك پیشه‌ى هه‌میشه‌یى خۆى نهقورچمان لێ ده‌گرێ و چه‌واشه‌كارى له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كاندا ده‌كات. دواجاریش ئیمرۆ على عه‌ونى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى كه من دورونزیك نه بینیومه و نه ده‌یناسم له په‌یجه‌كه‌ى خۆیدا كۆمه‌ڵێ چه‌واشه‌كارى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى به‌نده له‌سه‌ر شه‌رى ناوخۆدا بڵاوكردۆته‌وه و گرێیداوه به هه‌ڵوێستى ئیستامهوه كه به قسه‌ى ئه‌و لایه‌نگریم بۆ باڵى زۆرینه‌ى یه‌كیه‌تى هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونى ئنشیقاق و دوولهتبونى یه‌كیه‌تى ، ئه‌مه له‌ته‌ك چه‌ندین قسه‌ى سوك و بێرێزى شه‌خسى كه دیاره هه‌ر له خۆى و ئه‌مسالى وه‌ك خۆی ده‌وه‌شێته‌وه.
على عه‌ونى له درێژه‌ى نوسینه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه له شه‌رى ناوخۆدا بوومه‌ته ته‌ره‌ف و به‌مه‌ش حزبه‌كه‌م (زه‌حمه‌تكێشان) بووه به دوو له‌ته‌وه ، دیاره هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و حزبه‌كانیش ده‌زانن كه ئێمه نه‌ك هه‌ر به‌شێك نه‌بووین له شه‌رى ناوخۆ و لایه‌نگریمان له هیچ لایه‌كیاندا نه‌كردووه ، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ى بۆمان كرا دڵسۆزانه ناوبژیوانیمان كردووه و هه‌وڵى كۆتایهێنانى شهرهكهمان داوه ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى (17) قۆڵى حزبه‌كانه‌وه بگره ، تا پێكهێنانى لیژنه‌ى پیاو ماقوڵان و دواجاریش نوێژكردنى ئاشتى له‌گه‌ڵ پیاوانى ئاینى له گۆره‌پانى به‌رده‌م پارێزگاى هه‌ولێردا، به‌ڵام دیاره كاتێك حزبه‌كه‌ى على عه‌ونى له جیاتى به‌پیر داخوازى دڵسۆزانه‌ى حزبه‌كان و دۆستان و خه‌ڵكى كوردستانه‌وه بێت بۆ بانگه‌وازى ئاشتى و وه‌ستاندنى شه‌ره‌كه له جیاتى ئه‌مه ده‌بابه‌ى به‌عسى هێنایه سه‌ر هه‌ولێر و په‌رله‌مانه‌كه‌ى و خیانه‌تى (31)ى ئابى ئه‌نجامدا ، ئه‌وا دیاره ئه‌وكاته بۆ حزبێكى نه‌ته‌وه‌یى و تێكۆشه‌رى وه‌ك ئێمه هیچ رێگایه‌ك نامێنێته‌وه جگه له وه‌ستانه‌وه به‌رووى ئه‌و خیانه‌ته نیشتیمانیه و چوونه سه‌نگه‌رى یه‌كیه‌تى نیشتیمانى كوردستان كه ئه‌وكاته و ئێستاش به شانازیه‌وه سه‌نگه‌رى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى گه‌له‌كه‌مان بووه له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌رى دارده‌ستى بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانى كوردستان. دووله‌تبوونى حزبه‌كه‌شم كه على عه‌ونى باسى ده‌كات ئه‌مه‌ش هه‌ر به پیلانى سه‌رانى حزبه‌كه‌ى على عه‌ونى وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك و باجێك بوو له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى كوردانهم له دژى خیانه‌تى (31) ئابدا. دیاره ئه‌مه‌شیان هه‌ر جێگاى شانازیمه چونكه له مێژوودا به گشتى هه‌میشه (2) جۆر سیاسه‌ت هه‌بووه كه مرۆڤ ده‌بێ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت و باجه‌كه‌ى بدات ، یه‌كه‌میان سیاسه‌تێك له پێناو گه‌ل و نیشتیمان و پرانسیپى مرۆڤایه‌تى ، ئه‌ویتریان سیاسه‌تى بازرگانیكردن به دۆزى ره‌واى گه‌ل و نیشتیمان و گرتنه‌به‌رى شێوازى ناره‌واو و هه‌ڵپه‌رستانه بۆ گه‌یشتن به مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان.
16/10/2016
بهروار: 17/10/2016
667 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|