کوژرانی بەرپرسی ئاکەپە لە وان
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی هەواڵی کوژرانی بەرپرسی ئاکەپەی لەوان بڵاو کردەوە.
ئەمەش هەوالەکەیە 

جێگری سەرۆکی لقی ئاکپارتی لە شارۆچکەی ئۆزاڵپی سەر بە شاری وان، ئایدن موشتو لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکدارانی پەکەکە کوژرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای وان، جێگری سەرۆکی لقی ئاکپارتی لە شارۆچکەی ئۆزاڵپی سەر بە شاری وان ئایدن موشتو کە دانیشتووی گەڕەکی ئاشاغی مەلا حەسەنە لە شارەکە و لە ھەمان کاتدا پیشەی بەکارخستنی پاسی بچووک بەڕێوە دەبات، کاتژمێر ٩ی ئێوارە چەکدارانی پەکەکە ویستیان دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەی بگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە کاتێک موشتو نەیویست ئۆتۆمبێلەکە بە چەکدارانی پەکەکە بدات، تەقەی لێکراو و کوژراوە و پاشان بەو ھۆیەوە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی رووداوەکە دەستی پێکردووە.

به‌روار:  11/10/2016
845   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   533
کۆی سه‌ردان:   29248247