نادیە موراد خەڵاتی مافی مرۆڤی ئەوروپای پێبەخشرا
ناديه مورادى باڵيۆزى نيازپاكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان, ئه‌مڕۆ له ستراسبۆرگى فه‌ره‌نسا و له كۆشكى ئه‌نجوومه‌نى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا خه‌ڵاتى ڤاكلاڤ هاڤێڵى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ پێ به‌خشرا.
خه‌ڵاتى ڤاكلاڤ هاڤێڵ يه‌كێكه له گرنگترين خه‌ڵاته‌كانى ئه‌وروپا تايبه‌ت به مافى مرۆڤ و به‌هاكه‌ى شه‌ست هه‌زار يۆرۆ.
خه‌ڵاتى ڤاكلاڤ هاڤێڵ به ناوى سه‌رۆكى كۆچكردووى كۆمارى چيك ناونراوه و ساڵانه ده‌به‌خشرێته ئه‌و كه‌سانه‌ى له بوارى مافى مرۆڤ چالاكن و هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته‌كه‌دا بڕى 60 هه‌زار يۆرۆش به براوه‌ى خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشرێت.
ناديه موراد, دواى ئه‌وه‌ى له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 شنگال له لايه‌ن داعشه‌وه داگيركرا, كه‌سوكار و خێزانه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا و خۆيشى وه‌ك كه‌نيزه‌ك له لايه‌ن داعشه‌وه كڕين و فرۆشتنى پێوه كرا.
دواى ئه‌وه‌ى توانى له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رابكات, له رێى ميدياوه توانى چيرۆكى خۆى به گوێى جيهاندا بدات و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ميواندارى كرا بۆ ئه‌وه‌ى گه‌واهيدانى خۆى له باره‌ى تاوانه‌كانى داعش بخاته‌ڕوو.
دواتر له مانگى رابردوودا, له لايه‌ن نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك باڵيۆزى نيازپاكى ناسێندرا و بووه يه‌كه‌م ژنى كورد كه ئه‌ركى باڵيۆزى نيازپاكى له جيهاندا پێ ببه‌خشرێت.
کوردستان ٢٤
به‌روار: 11/10/2016
1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|