داعش تەنها 3 جار نوێژ دەكەن لە ڕۆژێکا
خەڵك-بەشی هەواڵ

رێكخراوی داعش ژمارەی نوێژەكانی لە رۆژێكدا لە 5 نوێژ كەمكردووەتەوەو ئێستا چەكدارەكانی رۆژانە تەنها 3 نوێژ دەكەن.

سەرچاوەیەك كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە دەزگاكانی راگەیاندنی راگەیاندووە، هەر كەسێك پابەندی فەرمانەكانی رێكخراوەكە نەبێت، جەڵدی لێدەدەن‌و بە توندترین شێوە سزای دەدەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، لە رێگەی (دیوانی مزگەوت‌و كاروباری ئایینی)ی سەر بە داعش، بڕیارەكەی بەسەر تەواوی پێشنوێژی مزگەوتەكانی موسڵ گشتاندووەو پێی راگەیاندوون پابەندی بڕیارەكە بن.

رونیشیكردەوە، داعش لە رێگەی جێبەجێكردنی (قصر و جمع) ئەو كارەی بەسەر تەواوی دانیشتوانی ناوچەكانی ژێردەستی خۆیدا سەپاندووە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، داعش بڕیاری نوێی لە بارەی كاتەكانی بانگدانیش دەركردووەو دەڵێت، نابێت بە كاتی حكومەتی عێراق بانگ بدرێت بە بیانووی ئەوەی ئەوكاتانەی حكومەت پەیوەندی بە وڵاتی موسڵمانانەوە نییە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو بڕیارانەی داعش بەهۆی ترسییانە لە ئامادەكارییەكانی هاوپەیمانان بە هەماهەنگی پێشمەرگەی كوردستان‌و سوپای عێراق، بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكە.


به‌روار:  10/10/2016
1092   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   148
کۆی سه‌ردان:   29306183