سەردەمی نەوشیروان مستەفا دەست پێ ئەكات
خەڵك ــ بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی پێشوو گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی دروشمی نان و مووچەی نیە، بەڵكو ڕیشەكێشكردنی گەندەڵكاران و موفسیدان و تاڵانچیەكانە، لە ئێستاوە ئیتر دەكرێت بڵێین سەردەمی نەوشیروان مستەفا دەست پێ ئەكات.
عەدنان عوسمان ؛پەرلەمانتاری پێشوو گۆڕان؛ لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، نەوشیروان مستەفا دەرفەتێكی زۆری بە حزبەكەی دا بۆ چاكسازی، بۆیە ئاكامی لێنەكەوتەوە ماوەیەكی زۆریشە چەندین دەرفەتی بە لایەنە سیاسی و حكومەتی هەرێم داوە ڕاستگۆیانە و لە پێناو چەند ساڵێك ئارامیدا كاریكردووە.
وتیشی "گەورەترین كرداری نا قانونی و زەبروزەنگ دژ بە خۆی و پەرلەمانتار و وەزیرەكانی دەستی پێكرد، ئەوە كاردانەوەیەكی دژوار و توندڕەوانەی نیشان نەدا و بە سەبرەوە لەسەر هەوڵەكانی بەردەوام بوو. كە گەڕایەوە كوردستان، دوا شانسی بە راِبەرایەتی ئێستای یەكێتی دا، ئێستا ئەبینین ڕێكەوتنەكە سارد و سڕانە خەریكە لە لایەن هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتیەوە بە خاك ئەسپێرێت، پارتیش لەسەر ملهوڕی و لاموبالاتی خۆی بەردەوامە".
ڕوونیشكردۆتەوە، ناڕەزایەتیەكانی جەماوەر لە پەرەسەندن و تەقینەوەدایە. ئێستا ئیتر خەڵكی دروشمی نان و مووچەی نیە، بەڵكو ڕیشەكێشكردنی گەندەڵكاران و موفسیدان و تاڵانچیەكانە.
عەدنان عوسمان وتوشیەتی، "لە ئێستاوە ئیتر دەكرێت بڵێین سەردەمی نەوشیروان مستەفا دەست پێ ئەكات. ئەو دوای خوێندنەوەی واقعەكە و زانینی ئامادەیی هێزەكانی وڵات، دەتوانێت دوابڕیاری خۆی بدات".
بهروار: 09/10/2016
1030 جار خوێندراوهتهوه
|