جلەکانی گەنجێک دادەکەنن و سوکایەتی پێدەکەن
خه‌ندان-
پۆلیس‌و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان، لێكۆڵینه‌وه له‌و گرته ڤیدۆییه ده‌كه‌ن، كه‌تیایدا چه‌ند كه‌سێك مامه‌ڵه‌یه‌كی دڕندانه له‌گه‌ڵ گه‌نجێكدا ده‌كه‌ن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن‌و جله‌كانی داده‌كه‌نن.
گرته ڤیدۆییه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌چه‌ند په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه، تیایدا چه‌ند پیاوێك ئازاری گه‌نجێك ده‌ده‌ن كه‌ده‌سته‌كانی به‌ستراوه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن‌و سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن‌و جوێنی پێده‌ده‌ن.
له‌گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ته‌نیا گه‌نجه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانی تر كه‌پێده‌چێت دوو بۆ سێ كه‌س بن‌و به‌زمانی كوردی قسه‌ده‌كه‌ن، له‌ژوورێكی فراواندا یه‌كێكیان سه‌ره‌تا به‌گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت "تۆ له‌ئه‌وه‌ڵه‌وه ده‌ستی ده‌ستیت به‌من كرد‌و درۆت كرد له‌گه‌ڵم، تۆ به‌قسه‌ی خۆش شه‌ش ساڵه ره‌سمی ئه‌م كچه دائه‌نێیت"، ناوبه‌ناویش به‌حه‌بلێكی ئه‌ستوور ده‌كێشن به‌پشت‌و سه‌ریدا.گه‌نجه‌كه له‌وكاته‌دا هاوار ده‌كات‌و جارێكی تر به‌مامه بانگیان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان سوورده‌بن له‌سه‌ر لێدانی‌و یه‌كێكیان ده‌ڵێت "وه‌ختێ ره‌سمی كچه‌كه‌ی منت بڵاوده‌كرده‌وه..."
له‌كۆتایی گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا كه دوو خوله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه جله‌كانی داده‌كه‌ن‌و به‌رده‌وامده‌بن له‌لێدانی‌و سوكایه‌تیكردن پێی.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی به‌تاوان ناوبرد‌و وتی "هه‌ر كه‌سێك تاوانێكی كردبێت نابێت به‌هیچ بیانویه‌ك خه‌ڵك بۆ خۆی لێپرسینه‌وه‌ی لێبكات، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی یاساوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكی هاوشێوه له‌كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ی وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه یه‌كه‌م دۆسییه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یه كه چووبێته ده‌سته‌كه‌یان‌و وتی"هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه داوا تۆماربكرێت‌و لێكۆڵێنه‌وه له‌دۆسییه‌كه ده‌كه‌ین".
ڤیدیۆیەکە لێرەوە ببینن
به‌روار: 09/10/2016
3093 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|