مرۆڤێک نییە بە هانایی (هانا سنەیی)یەوە بێت؟
مالمۆکورد

دوای شەش کاتژمێر ڕێگە، کچێکم بینی کورد خەڵكی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( سنەییە)، ئەم کچە لە باشووری کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، مۆرێک لە پاسپۆرتەکەی دەدرێت کە چیتر بۆی نییە بێتە ناو خاکی ئێراقەوە، (بەهۆکارێک)بەوەی بنێردرێتەوە بۆ ئێران، ڕەوانەی تورکیا دەکرێت.ماوەی ساڵ  و نیوێکە خۆی ڕادەستی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، ناتوانێت بگەڕێتەوە ئێران، کوردستان، تورکیاش مافی پێنادەن، ئێستا هانا داوا لە(هێرۆ ئیبراهیم) دەکات  وەکو "دایک "هیچ نەبێت بگەڕێتەوە ئێران (ئەگەر ئێران بەڵین بدات زیندانی نەکەن)، یان  بگەڕێتەوە سلێمانی، هانا یەک کاغەزی پێ نییە تەنانەت ئاوێکیش بکڕێت، ئەگەر تووشی نەخۆشی ژنانەش بێت....... داوا دەکەم دەپاڕێمەوە لە هەموو مرۆڤێک شتێکی بۆ بکەین، هیچ نەبێت ژوورێک و بەشی چوار مانگ پارە بۆ ئەوەی لەکەدارنەبێت وەکو ئەو ژنە سووریانە(تەواوی ناکەم)... ئێستا هانا لە کۆمەڵەی ڕۆژی زێڕین میوانە، دڵنیابن خۆم لەو باشتر نیم وەگەرنا وەکو شەیمای خوشکم لەسەر،سەرم دامدەنا.. یارمەتی بدەن دەنا عەباسی کەمەندی ئیتر  شیری مەلویچکمان " چۆلەکە " بۆ ناکڕێت، جەلال مەلەکەشاه خۆی دەکوژێت، مەستوورەی ئەردەڵانی وەکو نالی هەجوومان دەکات... قسە لەسەر هانا زۆرە، وەلێ نابێت بینووسمەوە.. حەزم لە مردنە تا باسی ئەو ژیانە بۆ خوا بکەم ئێمەی تێفڕێدا... 
سید اشرف الدین حسینی ئێژێت : 
می بخور منبر بسوزان
مردم ازاری نکن


به‌روار:  01/10/2016
1211   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   945
کۆی سه‌ردان:   29263306