کەر و سوڵتان
سوڵتانێک بڕیار دەردەکا کە مەدالیا خەڵاتی ئەوانە دەکا کە خزمەتی مەملەکەت دەکەن.
مانگایەک دەچێت و باسی ئەوەی بۆ دەکا کە شیرەکەی سوودی زۆرە. سوڵتانیش مەدالیای پێدەبەخشێ.
مانگا لە ڕێگا تووشی ئێستر دەبێ و ئێستیرش خۆی دەگەیەنێتە سوڵتان.
بە سوڵتان دەڵێ کە تۆپ و فیشەک و سەربازی گەیاندۆتە بەرەی جەنگ و سوڵتانیش مەدالیای دەداتێ.
لە ڕێگا ئێستر دەگا بە کەر و کەریش خۆی دەگەیەنێتە سوڵتان و سوڵتانیش لێی دەپرسێ تۆ بۆ داوای مەدالیا دەکەیت؟!
کەریش دەڵێ گەر ئێمەی کەر نەبین تۆ چۆن دەبیتە سوڵتان.
سوڵتان دەمی دەگرێت و دەیباتە کۆشکەوە و دەڵێ ئەو قسەیەی کردت با نهێنی بێت و کەس نەیزانێت ، تۆ لەمەو دوا
لای خۆمان دەبیت و هەموو مەسرەف و ژیانت لەسەر ئێـمەیە.
بهروار: 10/05/2017
3379 جار خوێندراوهتهوه
|