ڕابواردنی کچان و کوڕانی تاران دوور لە یاساکانی ئێران
خەندان-
چینی گەنجی ئێران بەشێکی زۆریان دوور لە یاساکان و بە دزی سانسۆرەکانی حکومەتەوە بە ئازادی رادەبوێرن و دەخۆنەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی زۆرێک لەو ساتانە بڵاو دەکەنەوە.
ئەکاونتێکی ئینستاگرام بە ناوی "منداڵە دەوڵەمەندەکانی تاران" وێنە و ڤیدیۆی ئەو گەنجە سەرمایەدارانەی شاری ئێران بڵاو دەکاتەوە کە بە بەردەوامی سەرقاڵی ئاهەنگ و رابواردنن و زۆرێک لە یاساکانی وڵاتەکەیان پشتگوێ خستووە.
ئەم ئەکاونتەی ئینستاگرام زیاد لە ١٠٠ هەزار فەلۆوەری کۆکردووەتەوە و زۆربەی ئەو فەلۆوەرانە دانیشتووی ئێرانن و بە فارسی کۆمێنت لەسەر وێنەکان دەنوسن.
بهروار: 30/09/2016
1213 جار خوێندراوهتهوه
|