کوژرانی 3 جاشی گوند لە هەکاری
خه‌ندان- خۆشناو حسێن
له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری شه‌ڕ له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه رویدا و له ئه‌نجامدا سێ پاسه‌وانی گوند كه په‌كه‌كه به "جه‌رده‌وان" ناویان ده‌بات كوژراون.
به‌پێی ئاژانسی دۆغانی توركی، به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شارۆچكه‌ی بیوكچفتلیك سه‌ر به شاری گه‌ڤه‌ر له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا شه‌ڕ رویداوه و له ئه‌نجامی شه‌ره‌كه‌دا سێ پاسه‌وانی گوند كوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
دوای دوو ساڵ له ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK ، هاوینی ساڵی رابردوو شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دهستیانكردهوه به بۆردومانی ئاسمانی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ دوای كوژرانی دوو پۆلیسی توركیا هات له‌پارێزگای ئورفه كه په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی لهكوژرانیان راگه‌یاند له تۆڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سروچی سه‌ر سنوور كه گردبوونه‌وه‌یه‌كی كورده‌كانی كردبووه ئامانج و به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكووری كوردستان ده‌ستپێكردو تائێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.
له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی PKK له‌گه‌ڵ تورکیا، له ساڵی 1984ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، تائێستا زیاتر له 40 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بهروار: 29/09/2016
822 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|