له هه‌ولێر بە چەقۆ هێرشکراوەتە سەر چالاکوانێکی نزیک له ته‌ڤگه‌ری ئازادی
رۆژنیوز ـ به‌رهه‌م له‌تیف
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەشاری هەولێر بە چەقۆ هێرش کرایە سەر چالاکوانێکی نزیک لە تەڤگەری ئازادی و بە سەختی بریندار کراوە.
سەرلەئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سێ شەممەی 27ی ئەیلول، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر چالاکوانێکی نزیک له ته‌ڤگه‌ری ئازادی، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستانیش ئاشکرای دەکات:"چه‌ند ڕۆژێکه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بانگ کراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه".
تارا حسێن، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان، به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڕێ کوردی، چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نزیک له ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه به چه‌قۆ هێرشکراوه‌ته سه‌ری و به‌سه‌ختی بریندار کراوه، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره".
وتەبێژی تەڤگەری ئازادی راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ی ڕابردوودا که ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بووه‌ته‌وه و له چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک خۆپیشاندان ئه‌نجامدراوه، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له هه‌ولێر بانگ کراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه، به‌وه‌ی که به‌شداری هیچ چالاکییه‌کی ناڕه‌زایه‌تی نه‌کەن.
وته‌بێژى ته‌ڤگه‌رى ئازادى ئه‌وه‌شى وت:"فشارێکی زۆر هه‌یه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، به‌رانبه‌ر به هه‌ڤاڵانمان، چه‌ند رۆژێکیشه له هه‌ولێر ده‌ست کراوه به هه‌ڕه‌شه‌کردن له چالاکوانان و ڕۆژنامه‌نوسان، ئه‌مڕۆش هێرش کراوه‌ته سه‌ر تیمی که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" وه‌کو ته‌ڤگه‌ری ئازادی به توندی ئیدانه‌ی بریندارکردنی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کردن له هه‌ڤاڵانمان و چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسان ده‌که‌ین له سنوری هه‌ولێر، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌کردنانه له هه‌ڤاڵانمان ئێمه ناکشێنێته دواوه و له هه‌ڵوێسته‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین".
تارا حسێن ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد: "وه‌کو ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستان، پشتگیری داخوازییه ڕه‌واکانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین، له داهاتوویشدا به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو و سیستماتیک چالاکییه‌کانمان له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی که ئێستا باشوری کوردستانی تێ که‌وتووه به‌رده‌وام ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها خاوه‌نداریەتی له ده‌نگی ناڕازی گه‌ل ده‌که‌ین به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه".
وته‌بێژى ته‌ڤگه‌رى ئازادى ئه‌وه‌شى دووباره کرده‌وه، که "سه‌لامه‌تى هه‌ر هه‌ڤاڵێکمان له ئه‌ستۆى ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى پارتییه".
به‌روار: 29/09/2016
802 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|