خاڵۆژنی خۆی گاوە و بە شەهید ناونووس کراوە

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گرتەڤیدیۆیەکم بینی، کە پیاوێکی بە تەمەن باسی کەسێک دەکات، گوایە لە کاتی هێستر گاییندا، هێسترەکە جووتکەیەکی لێداوەو کوشتوویەتی، کەچی کابرا کراوە بە شەهید و مووچەی شەهیدانە بۆ کەسوکارەکەی بڕاوەتەوە! بۆ بینینی گرتەڤیدیۆکە، سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکەن. 
منیش دوو کەس دەناسم و ناوەکانیان لای خۆم پارێزراوە، خالۆژنی خۆیان گاوەو یەکەمیان خاڵی بەسەریدا چووەو کوشتویەتی، ئەوەی دیکەش خاڵی بەسەریاندا چووەو دواتر کوژراوە. یەکەمیان ئێستاکە بە (فەرماندەی هێز) بە شەهید دانراوەو مووچەی شەهیدانە (٦١٢،٥) شەش سەد و دوازدە هەزار و نیو دینار مانگانە دەدرێ بە کەسوکارەکەی! ئەوەی دووەمیشیان بە فەرماندەی تیپ کراوە بە شەهید و مووچەکەی (٥٦٠) هەزار دینارە. 
هەردووکیشیان بە شەهیدی سەنگەر تۆمارکراون، دیارە ئەو دوو کەسە سەنگەریان لەدژی خاڵۆژنیان گرتووە و دوای ئەوەی خەنجەریان لە ناوەندی کالانی خاڵۆژنیان داوە، هەر یەکەیان بە چەند فیشەکێک لەلایەن خاڵیانەوە کوژراون! 
شەهید جەمیلی ئامۆزاشم (جەمیل ئەحمەد مەحمود دیبەگەیی)، کە لە ڕۆژی (١٩٨٠/٧/١٢)دا کە گیرا بەرپرسی خەت و ئەندامی کۆمیتەی ڕاپەڕین بوو، دواتریش لە شەوی (٢١/٢٠ی ئایاری ١٩٨١) لە موسڵ لە سێدارە درا، کەچی (٥٧٥) هەزار دینار دەدرێ بە کەسوکارەکەی! 
نەفرەت لەم حکومەتە، حزبە، بەرپرسە و ئەو کەسانەی گەندەڵن و دەستیان هەیە لە تۆمارکردنی کەسانی لەم شێوەیە بە شەهید و سووککردنی شەهیدان، کە مایەی شانازی نەتەوەو نیشتمانن!
بڕوخێ ئەم حکومەتە پاشەڵپیسە، مردن و سەرشۆڕی بۆ ئەو بەرپرسانەی کە لەم جۆرە کارانەیان کردووە.
 دەسیم دیبەگەیی
دووشەممە (٢٠١٦/٩/٢٦)
دانــــــــــمارک/ کۆپنهاون
ڤیدیۆکە



به‌روار:  29/09/2016
10847   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   459
کۆی سه‌ردان:   29249397