سوکایەتیەکەی هێمن بنەسڵاوەیی دەگەیەنرێتە‌ په‌رله‌مانی عێراق
سبەی):
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت: بەهۆی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستانەوە، کەیسی سوکایەتی کردن بە پێشمەرگەیەک لەلایەن ژمارەیەک چەکداری پارتییەوە، دەگەیەنێتە پەرلەمانی عێراق.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: شکاندنی شکۆی مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕا مایه‌ی قبوڵ کردن نییه‌، وتیشی:" له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان په‌رله‌مان په‌کخراوه‌، که‌یسی هێمن عەبدولخالق، ده‌به‌ینه‌ ناو په‌رله‌مانی عێراق و داوا له‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌ین هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ قێزه‌وه‌نه"‌.

شەوێک پێش خۆپیشاندانە بەرفراوانەکەی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کۆیە و راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە دژی برسیکردنی خەڵک، هێمن بنەسڵاوەیی کە (24) ساڵە پێشمەرگەیە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری ئاسایشی پارتییەوە سوکایەتی پێکرا و دوای تاشینی سەرو برۆی لە شاری هەولێر دەریان کرد و لە نزیک بازگەی پردێ رەوانەی شاری کەرکوک کرا بەهۆی ئەوەی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک داوای باشکردنی گوزەرانی پێشمەرگە و هاوڵاتیانی هەرێم و دابینکردنی موچە و بژێویی کردبو.
به‌روار:  28/09/2016
758   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   661
کۆی سه‌ردان:   29251550