پرسه‌ی کۆچ‌کردوان (ژینۆ و سوعاد و خەبات) له شاری ئەلمیرە
بە ناوی ڕێکخراوه کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبووان (ژینۆ خان و سوعاد خان و خەبات خان) ئەکەین، کە به‌داخه‌وه (سوعاد خان و خەبات خان)، کە پوری ژینۆ خانن، بۆ سەردانی خوشکەزاکەیان لە هەولێرەوە چووبوونە سلێمانی، لە پاش ئەوەی بەدیداری شاد بوون، رۆژی 2016-08-24 لە کاتی گەڕانەوەیان لە رێگەی هەولێر- سلێمانی بە کارەساتێکی دڵتەزین، کۆچی دواییان کرد و ماڵئاوایی یەکجاریان لە کەسوکارو ئازیزانیان کرد. کۆچکردوو ژینۆخان، بە هۆی نەخۆشیەکەیەوە رۆژی2016-09-21 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، کچی برای بەڕێز و ئازیزمان کاک (ڕزگار زاهیر تاهیر مەلا حەبیب)ە کە نیشتەجێی شاری ئەلمیرەیە لە هۆڵەندا.
داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردووان بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینیان شادی بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ کاک (ڕزگار زاهیر) و خانەوادە و دۆستان و کەس وکاریان بگه‌ڕێته‌وه. کارەساتی وا دڵتەزێنیش، هەرگیز روو لە هیچ کەس نەکات، بەم بۆنەیەوە، ئاگادارتان ئەکەین که‌سوکاری کۆچکردووان رۆژی یه‌کشەممە ڕێکه‌وتی 02-10-2016 له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌یان بۆ دائه‌نێن:
کات: دوانزەی نیوه‌ڕۆ بۆ چواری عه‌سر .. 12:00تا 16:00
Haagbeukweg 42
1326 CP Almere
بۆ زانیاری زیاتر لە رێگەی ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵی (کاک رزگار زاهیر)ه‌وه ئه‌توانن پەیوەندی بکەن:
[email protected]
0644217425
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى
پرسه‌ی کۆچ‌کردوان (ژینۆ و سوعاد و خەبات)
رۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 02/10/2016 له شاری ئەلمیرە
به‌ڕێوه ئه‌چێت
بهروار: 28/09/2016
1669 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|