خۆپیشاندەرانی بەردەم پەروەردە بەرەو پارێزگای سلێمانی بە ڕێککەوتن
دلێر سەلیم
مالمۆکورد
ناو خۆپیشاندەران
ئێستا خۆپیشاندەرانی پەردەم پەروەردەی سلێمانی کە ژمارەیەکی گەورەن بەرەو پارێزگای سلێمانی بەرڕێککەوتن.
خۆپیشاندانەکە مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژییە و ئامادبووان بە جل و بەرگی ئاسایی ڕۆژانەوەن.
ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئامادەییان هەیە.
بە درووشمێکی گەورە نووسراوە
ئێمە و پێشمەرگە لەیەک سەنگەرداین.
خۆپیشاندەران لە مامۆستایان و کارمەندی تەندرووستی و ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی و کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی و شیوعی و خەڵکانێکی بێلایەن.
٣ داواکاری سەرەکی خۆپیشاندەران ئەمانەن
یەک/ کۆتایی بە پاشەکەوتی مووچە.
دوو/ دایبینکردنی تەندرووستی و خزمەتگوەزەرانیەکان و خوێندن
سێ/ هەڵوەشاندنەوەی باج و ڕسوماتی سەر خەڵکی کەمدەرامەت.
بهروار: 27/09/2016
661 جار خوێندراوهتهوه
|