سبه‌ینێ خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی زۆر گه‌وره ده‌بێت
یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه خۆپیشادانێكی گه‌وره‌و ئاشتیانه ئه‌نجامده‌ده‌ن و خه‌ڵكێكی زۆریش به‌شداری ده‌كات.
ئاوێنه: هه‌ورامان نیعمه‌ت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ره‌ی خه‌ڵك به ئاوێنه‌ی وت”به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكه‌وه، سبه‌ینێ به‌هه‌زاران كه‌س به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه ده‌بن و هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانمان هه‌لبژاردوه كه له نێوان دادگای سلێمانی و پردی قلیاساندایه”
هه‌ورامان نیعمه‌ت وتیشی”خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ و دروشمی خۆپیشاندانه‌كه مه‌ده‌نیانه ده‌بێت و داواشمان له‌و فه‌رمانبه‌رانه كردوه كه ناتوانن بێن بۆ خۆپیشاندانه‌كه له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌كانی خۆیان خۆپیشاندان بكه‌ن”
ئاوێنە
به‌روار: 27/09/2016
926 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|