یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆپیشاندانەکەی 27 ى مانگ ڕێککەوتوون
سنور ميديا _ تايبه‌ت
لايه‌نه‌كان ڕێككه‌وتون بۆ ڕێگرى له خۆپيشاندانى 27 ى مانگ به‌به‌رفراوانكردنى خۆپيشاندانى 25 ى مانگى يه‌كێتى مامۆستايان , و تێدا بارزانى به‌ڵێنى باشبوونى مووچه ڕابگه‌يه‌نێت.
سه‌رچاوه‌كى ئاگادار به سنور ميديايى ڕاگه‌ياند , له ئێستا هه‌وڵه‌كان چڕ كراوه‌ته‌وه بۆ فراوان كردنى خۆپيشاندانه‌كه‌ى 25 ى مانگى يه‌كێتى مامۆستايان .
وتيشى " سيناريۆكه واداڕێژراوه پێده‌چێت دواتر بارزانى نوێنه‌رى يه‌كێتى مامۆستيان بانگێش بكات , و به‌ڵێنى باشبوونى مووچه‌ى مامۆستايان ڕايگه‌يانێت.
ئاشكراشى كرد , هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى نيشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى ئه‌و خۆپيشاندانه‌كه‌ى 25 ى مانگى يه‌كێتى مامۆستيان ده‌كه‌ن , و مه‌به‌سته‌كه‌ش لێى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌ى 27ى ئه‌م مانگه‌يه .
سنور ميديا له زارى سه‌رچاوه‌كه‌وه ئه‌وه‌ىش زانيوه ,دوێنى هه‌ينى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داخراوى نێوان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتمانى له گردى زه‌رگه‌ته له‌سه‌ر خۆپيشاندانى 27 ى مانگ به‌ڕێوه‌چووه و ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ڕێگريه‌كانى خۆپيشاندانه‌كه‌ى 27 ى مانگ.
ئاشكراشى كرد , له ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كۆى سلێملنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتمانى له مه‌ڵبه‌ندى 1 ى يه‌كێتى له سلێمانى به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو , پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتيه‌كان و قائيمقامه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحيه‌كان ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌مه‌به‌ستى ڕاگه‌ياندنى هه‌وڵێستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆيان له گردى زه‌رگه‌ته كۆده‌بننه‌وه.
ئه‌وسه‌رچاوه هۆكاره‌كه‌ى ڕێگره‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتمانى بۆئه‌وه گه‌ڕانده‌وه, هه‌ريه‌ك له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتمانى به‌گومانن له جموجۆڵه‌كانى باڵى ناوه‌ندى بڕيار به‌وه‌ى هه‌وڵى پشێوى بده‌ن.
پێشتريش شاڵاو عه‌لى عه‌سكه‌رى وته‌بێژى باڵى ناوه‌ندى بڕيارى يه‌كێتى به سنور ميدياى ڕاگه‌ياند " ئێمه له پشت پلان و پێشوييه‌وه نين و پشتگيرى هيچ حاڵه‌تێك ناكه‌ن كه هه‌موو ئه‌زموونه‌كه له‌ده‌ست بچێت ,ئێمه به‌راستى سه‌رسه‌ختانه به‌رگرى له قوتى خه‌ڵك ده‌كه‌ين".
سنور ميديا پاش ئه‌م هه‌وڵه لێدوانى ئه‌حمه‌د سابير به‌رپرسى سكرتارێتى يه‌كێتى مامۆسايان ڕاده‌گه‌يه‌نێت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه
به‌روار: 24/09/2016
1820 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|