نەهامەتی خەڵك بە وێنە
خەڵك ـ بەشی هەواڵ 


مامۆستایەكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بە شێوازێكی جیاواز گوزارشت لە ناڕەزایەتیەكانی هاوڵاتی هەرێم دەكات و لەسەر جەستە بە كێشانی وێنەی كورسی لە خوێن و لكاندنی پارە بە جەستەوە، نەهامەتیەكاتی خەڵك بە هۆی ئەو دوو ئامرازەوە دەخاتەڕوو.

بە پێی چەند وێنەیەك، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە، بەرزان محەمەد ؛مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی؛ بەم كارەی گوزارشت لە قەیرانەكانی كوردستان دەكات لەگەڵ شەڕی لایەنەكان لە سەر كورسی دەسەڵات و دەشڵێت: "جاری وا هەیە كورسی دەبێتە مایەی خێر و بەرەكەت بۆ میللەت، جاری واش هەیە دەبێتە مایە نەهامەتی و نەگبەتی".

ئەمە لەكاتێكدایە لە ساڵی 2014ەوە بە هۆی بڕینی بودجەی هەرێم لە لایەن حكومەتی عیراقەوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قەیرانی دارایی لەهەرێم ڕووی لە زیادبوون كردوە، بەجۆرێك لە ئێستادا نەهامەتی و نەبوونی باڵی بەر سەر هەموو لایەكدا كێشاوە و حكومەتی هەرێم-یش سەرەڕای سەربەخۆ هەناردەكردنی نەوت و فرۆشتنی زیاتر لە نیوەی مووچەی فەرمانبەرانی بەناوی "پاشەكەوت"ەوە بڕیوە و هیچ مانگێكیش لەوادەی خۆیدا ئەو نیومووچەیە نادات.
به‌روار:  23/09/2016
640   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   387
کۆی سه‌ردان:   29254546