کوڕە مەغریبیەکانی سوید ناچاری لەشفرۆشی دەبن
مەترسی ئەوە هەیە کوڕانی گەنجی مەغریبی کە لەسەر شەقامەکان دەژین، بۆ جێگای مانەوە و بژێویی بکەونە ناو بازرگانی لەشفرۆشیەوە. ژنان و پیاوان لە بەرامبەر سێکس پارە دەدەن بەم کوڕانە.

 
بەشی هەوالەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت چاوی بە یەکێک لەو کوڕانە کەوت. حەمید کە ناوی راستی ئەو کوڕە نییە دەڵێت

ـ زۆربەی کاتەکان پیاوێک یان ژنێک پەیوەندی دەگرێ و دەیەوێت یارمەتی بکات. بۆ نموونە دێنە پێش و سڵاو دەکەن، دوایا دەڵێن بۆ وا پیس و چڵکنی؟ دەتوانی لای من حەمام بکەی و جل و بەرگ و پێداویستییەکانت بۆ دەکڕم، دوایاش پارەت دەدەمێ، تۆش چەند شەوێک لەگەڵ من بخەوە.

هەواڵنێرەکەی ڕادیۆی سوید ڕاندی موسیگ نورهەیم لە ناو ئوتۆمبێلێکی شڕ و لە کارکەوتوو چاوی بە حەمید دەکەوێ، حەمید خەڵکی مەغریبە و سێ ساڵە لە سوید دەژیت. سەرەڕای ئەوەی کە مافی پەنابەریی نەدراوەتێ خەریکە بە ژیانی سوید عادەت دەگرێ. بە پێی قسەکانی حەمید چەند هاوڕییەکی تا ئێستا لەگەڵ پیاوانی بەتەمەن ڕۆیشتوون و کاری سێکسیان لەگەڵ کردوون.

ـ خەڵک ئامادەیە بۆ پارە هەموو شت بکات، خۆم لەگەڵیان بووم لەو کاتانەدا کە قسەیان کردووە، هەدنێکیان سێ، چوار هەزار کردۆن دەدەن.

حەمید لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵیت، هاوڕێکانم شەرم دەکەن بەم کارەی دەیکەن، بۆیە هەندێکیان مادەی هۆشبەر بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی تاقەت بێنن.

درێژەی هەواڵ

به‌روار:  23/09/2016
1588   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   672
کۆی سه‌ردان:   29238052