ڕوونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی لە ئێڤار ئیبراھیمەوە
مالمۆکورد
ڕوونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی ...
ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە ھاوڕێ پەرلەمانتارانم لە ھەردوو خولی سێھەم و چوارەمی پەرلەمانی
کوردستان یاداشتێکیان بڵاوکردۆتەوەو داوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ھەڵوەشاندنەوەی کابینەی حکومەت دەکەن، وێڕای رێز و بەرزنرخاندنی ئەم ھەوڵەیان، بەڵام بێ پرس و ئاگادارکردنەوەی خۆم ناوی من و ژمارەیەکی تر لە ھاوڕێیانم لە لیستەکەدا کردوەـ ئەوەش دوورە لە ئیتیکی پرس و راوێژکردن، چونکە منیش وەک پەرلەمانتار و نوێنەری راستەقینەی خەڵک خاوەنی دیدوبۆچونی خۆمم ناشکرێ لە پرسێکی ئاواشدا پرس و راوئژ نەکرێت و ناو و واژۆت لە جیات بکەن.
دووپاتیشی دەکەمەوە.
و وەک چۆن لە رابردودا و وەک ھەمیشە لەبەرەی خەڵکدا بوم بۆ دەستەبەرکردنی مافە گشتی و پیویست و سەرەتایی و ھەنکوکەییەکان و دەنگم لە پال دەنگە نارازی و چاکسازی و گۆرانخوازاندا بووە لە پێناو سود و چاکەی گشتی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەردەوام دەبم .
بە شانازیشەوە بۆ مێژوو دەیڵێم من یەکێک بوم لەو پەرلەمانتارانەی کە دەنگم بەو کابینەیە نەداو و پئشم وایە حکومەتی ھەریمی کوردستان ھەرچەندە نیەت و ئیرادەی چاکسازی نیە و نەبووە بەڵام لەسەرەوە تا خوارەوە لە ئەلفەوە تا یای پێویستی بە چاکسازی و گۆڕانکاری سەرەکی ھەیە ئەمەش بۆ سەرجەم جومگە و دام و دەزگا و دەسەلاتەکان راستە لە ھەریم، ھەموویان لە بناغەوە شکستیان ھیناوە بە کورتی ( گوڕینی سیستم و فەرمانرەوای خراپی ٢٥ ساڵی رابردوو بە سیستم و فەرمانڕەوای تەندروستی مۆدیرن شایستە بە خوێنی شەھیدان و کۆمەڵانی خەڵکی بەشخوراو و بەشکراوی بەشمەینەتی کوردستان ).
لە کۆتایدا بەھیوای چارەسەری بەپەلەی کێشە سیاسی و دارایی و ئابوریەکانی کوردستان، بە بەگەڕخستنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ بکات.
ئێڤار ئیبراھیم
٢١ ی ئەیلولی ٢٠١٦
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیونی گۆڕان
بهروار: 22/09/2016
654 جار خوێندراوهتهوه
|