وه‌زیری كۆچی سوید: یه‌كێتی ئه‌وروپا سالاَنه توانای وه‌رگرتنی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری هه‌یه
مالمۆکورد
وه‌زیری كۆچی سوید: یه‌كێتی ئه‌وروپا سالاَنه توانای وه‌رگرتنی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری هه‌یه
له‌چاوپێكه‌وتێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزدا ، مۆرگان یۆهانسن ، وه‌زیری داد و كۆچی سوید ده‌ڵێت پێویسته ئه‌وروپا وه‌ك كیشوه‌رێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌به‌رامبه‌ر پرسی په‌نابه‌ران له‌جیهاندا جێبه‌جێ بكات و ڕایگه‌یاند سالاَنه یه‌كێتی ئه‌وروپا توانای وه‌رگرتنی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری هه‌یه
به‌پێی ئاماره‌كانیش ، به ڕێژه‌یه‌كی به‌راودكاری به ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه 10 ملیۆن كه‌سه ، له‌ساڵی ڕابردوودا سوید له‌هه‌موو وولاَتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر په‌ناخوازی وه‌رگرتووه. سوید له‌ساڵی 2015 دا زیاتر له163 هه‌زار په‌ناخواز ڕوویتێكردووه به‌لاَم ئه‌و ژماره‌یه پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ بۆ 35 هه‌زار كه‌مبێته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی توندكردنی یاساكانی كۆچی ئه‌ووولاَته‌و كۆنتڕۆلكردنی سنوره‌كانیه‌وه ده‌بێت.
لێدوانه‌كانی وه‌زیری كۆچی سوید له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له پارته سیاسیه ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا داوای دووباره كۆنتڕۆڵكردنه‌وی سنوره‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن به‌ئامانجی ڕێگه‌گرتن له‌لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و كیشوه‌ره و پیاده‌كردنی توندترین ڕێوشوێن له‌وباره‌یه‌وه له‌ناویشیاندا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئوسترالیا پیاده‌ی ده‌كات كه بریتیه له‌گێڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ ئه‌و وولاَته‌ی كه‌به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتوون یان له‌ڕابردوودا ناردنیان بوو بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وولاَته كه به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ئوسترالیا بكه‌ن.
له‌درێژه‌ی ووته‌كانیدا ، وه‌زیری كۆچی سوید ده‌ڵێت "ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندترین كیشوه‌رین و ئاشكرایه ئه‌گه‌رلایه‌نێكیش هه‌بێت بتوانێت ئه‌مه(پرسی په‌نابه‌ران) به‌رێوه‌به‌رێت ئه‌وه ئه‌وروپایه كه دانیشتوانه‌كه‌ی 500 ملیۆن كه‌سه".
یۆهانسن درێژه به ووته‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت پێویسته میكانیزمێكی هه‌میشه‌یی بۆ دابه‌شكردنی په‌ناخوازان به‌سه‌ر وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سیسته‌مێكی نوێی كۆتا بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و یاساكانی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی دابڕێژرێت. له‌كۆتایدا ئه‌و وه‌زیره هۆشداریده‌دات كه ئه‌گه‌ر وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرسی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ڕێك نه‌كه‌ون ، ده‌كرێت به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و پرسه بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
سه‌رچاوه : ڕۆیته‌رز ، گاردیان
به‌روار: 20/09/2016
1026 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|