پەنابەرێکی ئێراقی لەسوید بە تۆمەتی سوکایەتی بە کوژراو دادگایی دەکرێ
گۆران مەریوانی
مالمۆکورد


دەمی گرتنی کوڕێکی سەر بە یەکێ لە هێزە ملیشیە عێراقیەکان؛ 26 ساڵەو؛ وەک پەناخواز هاتۆتە ئێرە و ئەو مافەشی پێ رەوابینراوە؛ مۆبایلەکەی دەگیرێ؛ وەک هەمیشە سەیری مۆبایل دەکرێ لە گرتندا؛ لێکۆڵینەوە دەستپێدەکا. شەش وێنەیەکی لاشەی کوژراو لەوێدایە کە بێ-سەرن و کوڕەی 26 ساڵ چەند وێنەیەکی گرتتووە یان لەبەردەم کەللەی پەڕێونراویاندا کە لەسەر تەشت و شتی وا دانراوە؛ یانە بەدیار لاشەی بێ-سەریانەوە. ئێستاکێ بۆ یەکەمجار لە مێژووی سویدا دەدرێتە دادگا بە تۆمەتی (تاوانی سووکایەتی بە مردوان). کوڕە دەڵێ ئەوە منم بەڵام نکۆڵی لە بەئەنجامدانی کردەوەکە دەکات لەلایەن ئەوەوە. یاسای تاوانی سووکایەتی بە مردوان رەچاوی لایەنی باش و خراپی بکوژ و کوژراو ناکات. بەڵکۆ رێز گرتنە لە شکۆی مردوان. ئێستا داەوری گشتی ستۆکهۆڵم دەڵێ؛ هێزە عێراقیەکان لە مێژە لە ریزی سووکایەتی بە لاشەی مردواندا دەبینرێن. ئەوەش بۆ خۆی دەچێتە پەڕەگرافی قانونی؛ تاوان و تاوانبارانی جەنگ. بێگومان چەمکی عێراق سەرانسەری عێراق و هەرێمیش دەگرێتەوە.

هەواڵەکە بە سویدی
به‌روار:  20/09/2016
1284   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   735
کۆی سه‌ردان:   29246962