لە کوردستان زیندانی و لە دانیمارک دیموکراسی

بەپێی هەواڵەکان ئەمڕۆ ٢٠١٦/٩/٢٠ لە کوردستان لە بازگەی پێنجوێن ئاسایش ٥ ئەندامی دەستەی ناڕەزاتیەکانی خەڵکی دەسگیرکردوە ، بڕیارە ٢٠١٦/٩/٢٦ مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە باڵەخانەی پەرلەمانی دانیمارک باسی دیموکراسی بکات.
دەسگیرکردنی هەڵسوڕاوان و ئەندامانی دەستەی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک یەکێکی ترە لەو مۆرە ڕەشانەی نێوچەوانەی حیزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی لە مێژووی ٢٥ ساڵی دەسەڵاتداریەتیان، فریودان و نمایشکردنی ڕووی دزێویان وەک پەپوولەی دیموکراسی یەکێکی ترە لە هەنگاوە چەواشەکاریەکانیان کە هیچی کەمتر نیە لە شەلاق و زیندانی و ئیهانە و سوکایەتیەکانیان، هەر ئەم هەنگاوانەشە درێژەی بەتەمەنی دەسەڵاتەکەیانداوە و بوونەتە کابوسێکی ڕەش بەسەر شانی خەڵکی مەحروم و دەستەنگی کوردستانەوە.
من بانگەوازی هەر ئینسانێکی ئازادیخواز و پێشکەوتوخواز ئەکەم:
١/ هەموو هەوڵەکانمان بخەیەنە گەڕ بۆ ئازادکردنی دەسگیرکراوەکان و ڕسواکردنی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کە سەرەڕای یاری کردن بە چارەنوسی خەڵک و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی خەڵک، ڕۆژانە خەریکن سەرکەوتی دەنگە ناڕازی و جیاوازەکان دەکەن.
٢/ بانگەوازی سەرجەم ڕەوەندی کوردی ئەکەم لە دانیمارک کە وەک ناڕەزایەتیەکی مەدەنیانە بایکۆتی سیمیناری مەلا بەختیار لە باڵەخانەی پەرلەمانی دانیمارک بکەن و بەشداری نەکەن، ئەم هەنگاوە وەڵامێک دەبێت بە دووفاقی ڕووی دەسەڵات و شێوازێکە لەخەبات بۆ وەستانەوە لەدژی ستەمکاری و سەرکەتکردنیان.
هیدایەت مەلا عەلی
٢٠١٦/٩/٢٠

به‌روار:  20/09/2016
551   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   489
کۆی سه‌ردان:   29232821