کوردیكی مالمۆ بە کارەساتی ماتۆڕ گیانی لەدەستدا

بەداخ و پەژارەوە  کە شەوی هەیینی ڕابردوو کوردێکی مالمۆ کە ناوی ( ڕێبوار سوداد) ە و تەمەنی 35 ساڵە بە کارەساتی لێخوڕینی ماتۆڕ گیانی لەدەستدا .
شایەنی باسە  پێراریش برایەکی تریان بە ناوی ( کاروان سوداد) بە کارەساتی ئوتومبێل جوانەمەرگ بوو  
کاک سوداد بازرگانێکی ناسراوی مالمۆیە و  خاوەنی سۆپەرمارکێتی  (  Lucu Food) ە و هاوکاری چالاکیەکانی کۆمەڵەی مالمۆکورد بووە.
بەناوی  سەرجەم کارگێرانی کۆمەڵەی مالمۆکوردەوە پرسە و سەرەخۆشی لەم بنەماڵە بەڕێزە دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبووری خەمی گەورە یان بدا  و مەنزڵگای هەردوو جوانەمەرگیش کاکە  ( ڕێبوار و کاروان ) بەهەشتی بەرین بێ


ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مالمۆکورد
2016.9.20

به‌روار:  28/09/2016
4624   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   424
کۆی سه‌ردان:   29228756