دانیمارك بۆ ناردنی كۆچبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولاَته‌كه‌ی هەڵسەنگاندن دەکا
هەژار تەها
مالمۆکورد
بڕیاره گروپێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی دانیمارك له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازان له دوورگه‌ی ناورۆ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوێكردنی پرسی پیاده‌كردنی ناردنی كۆچبه‌ران بۆ دوورگه‌كان و وولاَتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌ردانی ئه‌و شانده په‌رله‌مانیه‌ی دانیمارك هاوكاته له‌گه‌ڵ بلاَوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی گاردیان كه‌به دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌كه بلاَوكراوه‌ته‌وه و هه‌زاران حاڵه‌تی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان له‌و دوورگه‌یه له‌خۆده‌گرێت و به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له‌لایه‌ن په‌ناخوازانی دوورگه‌كه‌وه باس كراون.
هه‌رچه‌نده وه‌فده‌كه ئه‌ندامانی زۆربه‌ی پارته سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و وولاَته له خۆده‌گرێت ، به‌لاَم پێده‌چێت بیرۆكه‌ی ناردنی كۆچبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وولاَته له‌لایه‌ن پارتی گه‌لی دانیماركه‌وه پێشنیار كرا بێت كه به پارتی "دژه‌كۆچ" ناسراوه.
ئه‌ندامێكی شانده‌كه‌ش له به‌ره‌ی سۆشیالیسته‌كانی ئه‌و وولاَته‌ش به بی بی سی ڕاگه‌یاندووه كه سه‌ردانه‌كه ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وی زانیاریه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕاستیه‌كان به‌چاوی خۆیان ببینن. په‌ناخوازانی دوورگه‌ی ناورۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌لاَم له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ئوسترالیا بكه‌ن.
هاوكات ، ئه‌ندامێكی تری شانده‌كه كه‌له له پارتی گه‌لی دانیماره‌كه و پشتگیری له توندكردنی سیاسه‌ته‌كان ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران ده‌ڵێت " ده‌بێت حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو جۆره سیاسه‌ته جیاوازه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا بكات ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌زموونی وولاَتانی تر له‌ناویشیاندا ئوسترالیا" و ئه‌و مۆدێله‌ش كه ئوسترالیا پیاده‌ی كردووه به" باش" وه‌سف ده‌كات .ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌و مۆدێله‌ی ئوسترالیا كه‌له ماوی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پیاده‌كراوه كه بریتی بووه له ناردنی په‌ناخوازانی ده‌ریایی قاچاخ بۆ دوورگه‌كان و له ئێستاشدا كه بریتیه له گێرانه‌وه‌ی به‌له‌می په‌ناخوازان بۆ ئه‌و وولاَته‌ی كه به‌به‌له‌مه‌كه لێوه‌ی هاتوون جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاره له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی په‌نابه‌رانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری بی بی سی ، ئه‌ی بی سی نیوز
به‌روار: 28/08/2016
1249 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|