ڕووسیا پشتیوانی بۆ کوردی ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی لاڤرۆڤ -جۆکێری، کە لە جنێڤ بوو ، هەردولا قسەو باسی زۆریان سەبارەت بە سوریا وئایندەی سوریا کرد، چەند خاڵێک دەمەوێت بخەمە بەردیدی بەرێزتان :
١- هەموو ئەو ریکخراوە تیرۆریستانە وەک داعش وجەبهەتولنەسرەو و ئەوانەی دیکە لە ژێرباڵی جەبهەتولنەسرەن وەک رێکخراوی تیرۆریستی ناسران ، دەبێ لێیان بدرێت .
ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو رێکخراوە تیرۆریستانەی کە لە جەرابلسن ، بە پشتیوانی تورکیا لەوێن ، دەبێ لێیان بدرێت.
٢- لاڤرۆڤ گوتی ، کورد بەشێکە لە چارەسەریی ، نابێت کورد دوور بخرێتەوە لە چارەسەریی سیاسی و ئایندەی سوریا ، نابێ هەندێ لایەن لە دژی ئەوە بوەستن ، چونکە لە دژ وەستانیان دەبێتە هۆکاری ئەوەی کورد بیر لە جیابوونەوە بکات ، بۆئەوانەی کە ناهێڵن کورد بەشدار بێت،دەبێتە سەر ئێشە. بەرای من لاڤرۆڤ بە تورکیا دەڵێت ، ئەگەر کورد بەشداری پێنەکرێت لە ئایندەی سیاسی سوریا ، جیادەبێتەوە کە مەترسی دەبێت لەسەر تورکیا.
٣- باسی منبەج وحەسەکەشیان کردووە ، دیار نییە چۆنیان باسکردووە ، بەلام دەتوانم ئاماژە بەوە بدەم کە دوێنێ ماگکۆرک نوێنەری ئۆباما لە پێگەی خۆی لە تویتەر ، لینکێکی دانابوو هی وەزارەتی بەرگری ئەمریکی کە شانازی بە هێزەکانی سوریای دیمکراسی دەکات کە توانیویەتی خۆشی وشادی بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵکی منبەج.(وێنەکە و لینکەکە دادەنێم).
٤- زۆر خالی دیکەیان باسکرد ، بەڵام ئەوانەی سەرەوەم بە گرنگ زانی.
جێگای باسە هەواڵەکان دەڵێن: پێش تەواوبونی جڤینی لاڤرۆڤ وجۆکێری ئەردۆگان بە پەلەپروزێ ، تەلەفۆنی بۆ پۆتین کردووە ، بۆ ئەوەی ئاگایان لە تورکیا بێت ، هەروەها سەبارەت بە ئیلغاکردنی سەفەری سەرۆکی ئەرکانی سوپای روسیا پرسیاری لیکردووە کە بۆچی نەهاتووە .
کورد ژمارەیەکی قورسە لە هاوکێشەی ناوچەکە و سوریا ، کەس ناتوانێت پشتگوێی بخات.
پەیجی نیاز حەمید
بهروار: 27/08/2016
2127 جار خوێندراوهتهوه
|