ئاگادارییەک لە گۆڤاری چیاوە


وەک خوێنەرانی بەڕێز ئاگادارن گۆڤاری چیا کە لەلایەن کۆمەڵەکەمان- کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە دەردەکرا، بەهۆی باری تایبەتی و هەلومەرجی ئەم ساڵانەی دوایی و قەیرانی ئابوریەوە راگیراو ئەمەش بەناچاری و کارێکی نەخوازراوبوو، بۆیە هەموو ئەندامانی کۆمەڵەکەمان و دۆستان و خوێنەرانی بەڕێز بەهیوابوون روناکیی گۆڤارەکە لەکەل هەڵبێتەوەو جارێکیتر گۆڤارەکەمان بێتەوە گۆڕەپانی تێکۆشان.
بە خۆشحاڵییەوە لەم رۆژانەی دواییدا ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەکەمان بڕیاری دا سەرلەنوێ گۆڤاری چیا دەربکرێتەوە.
لەبەر ئەوە ئێمە لە دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە لە کاتێکدا ئەم هەواڵە بە ئەندامانی کۆمەڵەکەمان و گشت خوێنەران و دۆستان رادەگەیەنێن داوادەکەین کە گەرمتر لە جاران بەهەموو شێوازێکی باش وگونجاو هاریکاریمان بکەن، بە ناردنی بەرهەم و نووسینی جۆر بەجۆرو وتارو بیرەوەریی ساڵانی پێشمەرگایەتی و ناردنی ئەو وێنانەی روناکیی بڵاوکردنەوەیان نەدیوەو، لەسەر داستان و بەرگرییە مێژوییەکان و داستان و قارەمانێتیی ئێستای پێشمەرگە لە شەڕدا دژی تێرۆریستانی داعش و بۆ تێکشکاندنی تێرۆریستانی دوژمنانی گەلەکەمان و لەپێناو گەیشتن بە مافی رەوای سەربەخۆیی و مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلی کوردستان. هیوادارین لە زادەی قەڵەمە نەترسەکانی نووسەران و رۆشنبیرانی نیشتیمان و گەلپەروەرمان بێبەشنەبین، تا گۆڤاری چیا وەک چیا سەرکەشەکانی کوردستان و لانەی پێشمەرگەکانی گەلی کوردستان، لەبەرگ و ناوەرۆکێکی رەنگاورەنگدا بگاتەوە دەست خوێنەران.
بێگومان سەرکەوتنی گۆڤارەکە بە هاوکاری و بەشداریی ئێوەی بەڕیزدەبێ و بەمزوانە ژمارەی نوێ دەگاتە دەست خوێنەران.

                                    دەستەی نووسەرانی گۆڤاری چیا
                                                ئابی ٢٠١٦




به‌روار:  26/08/2016
1004   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   682
کۆی سه‌ردان:   29229243