277 رێکخراو و پارتی سیاسی داوای ئازادی ئۆجالان دەکەن
رۆژنیوز _ ناوەندی هەواڵەکان

رێکخراوی کۆنگرەی ستار کۆتایی بە کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان، رێبەری پەکەکە، هێنا. کە ٢٧٧ پارتی سیاسی، دەزگا و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە باکور، رۆژئاوا و باشوری کوردستان، و هەروەها لوبنان و ئەوروپا بەشداری ئەو کەمپەینە بوون.

کۆنگرەی ستار لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤دا بەمەبەستی لابردنی گۆشەگیری لە سەر عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە، لە باکور، رۆژئاوا و باشوری کوردستان، هەروەها لە لوبنان و ئەوروپا کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆی دەستپێکردبوو، کومیتەی تەڤگەری کۆمەڵگایی دیموکراتی (تەڤ-دەم)، دەستەی ژنان و ماڵی ژن بەشداری ئەو کەمپەینە بوون.

لە چوارچێوەی ئەو کەمپەینەدا، بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستار سەردانی ناوەند و بنکەکانی پارتیە سیاسیەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵگاییە مەدەنیەکان-یان کرد و دوێنێ کۆتاییان بە کەمپەینەکە هێنا، بە گوێرەی زانیاریەکان لە چوارچێوەی ئەو کەمپەینەدا سەردانی ٢٧٧ دەزگا و پارتی سیاسی و رێکخراوەی کۆمەڵگایی مەدەنی-یان کردووە، لە ئەنجامی سەردانەکاندا هەموو ئەو پارتی و دەزگا و رێکخراوانە کەمپەینەکەیان واژۆ کردوە.

واژۆکارانی کەمپەینەکە لە ئەوروپا، باکور، رۆژئاوا و باشوری کوردستان و لوبنان بوون، تەنها لە باشوری کوردستان ٧٦ پارتی سیاسی و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی کەمپەینەکەیان واژۆ کردووە.

بڕیارە ئەمڕۆ کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی جزیرێ لەبارەی کۆتاییهێنان بە کەمپەینەکە راگەیەندراوێک بڵاو بکاتەوە.



به‌روار:  25/08/2016
483   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   636
کۆی سه‌ردان:   29249765