پێنج ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى دەستلەکارکێشانەوەیان لە یەکێتى ڕاگەیاند
 پێنج ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتى لە ئەنجومەن دەستلەکارکێشانەوەیان لە یەکێتى ڕاگەیاند و بە وتەی خۆیان فراکسیۆنێکی سەربەخۆ پێکدەهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ى ئابى ٢٠١٦، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەکان بەڕێوەچوو، بەڵام لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە ئەکرەم شەریف، ئاڤان جەمال، سەباح فەتاح، محەمەد ڕەسوڵ و نیاز ئەحمەد ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەیان لە یەکێتی ڕاگەیاند.

هاوکات ئەکرەم شەریف کە بڕیار بوو کاندید بێت بۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا ڕایگەیاند،"بەحسابکردنمان لەسەر باڵێکى ناو یەکێتى غەدرمان لێکرا".

ئەو ئەندامانەی فراکسیۆنى یەکێتى ڕاشیانگەیاند، فراکسیۆنێکى سەربەخۆ پێکدەهێنن.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی هەڵبژێردرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ئازاد حەمە ئەمین کاندیدی یەکێتی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵبژێردرا و ئەنوەر تاهیر، وەک جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا هەڵبژێردرا.

بەپێى رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەبوو رۆژی ١٩ی ئەم مانگە پۆستی پارێزگاری سلێمانی ئاڵوگۆڕبکرایە، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی بۆ ئەمڕۆ دواخست.

نالیا


به‌روار:  25/08/2016
718   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   398
کۆی سه‌ردان:   29254591