خاوەنی یانەی سێکسی سەگ ، تۆڵەی لێدەکرێتەوە
پیاوێكی چینی یانەیەكی رابواردنی سێكسی لەگەڵ سەگی مێینە دادەنێت و لەلایەن خەڵكی ناوچەكەیەوە تۆڵەی لێدەكرێتەوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی " Chinese People Daily"ی رەسمیی چین، ئەو پیاوە تەمەن 20 ساڵە، لە شاری چیندەن لەلایەن خەڵكی ناوچەكەیەوە تۆمەتباركراوە بەدانانی یانەیەكی رابواردنی سێكسی لەگەڵ سەگی مێینە، بۆیە چالاكوانانی پاراستنی مافی ئاژەڵ ئەو پیاوەیان لەڕێی فەیسبوكەوە دۆزیوەتەوە و گرتویانە و جلوبەرگەكەیان لەبەر داكەندوە و تێر لێیانداوە.
ئێستا ئەو پیاوە لەلایەن پۆلیسی شاری چیندەنەوە دەستبەسەرە و بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی دەستدرێژییەكان بۆ قازانجی مادی دەدرێتە دادگا.
هەرچەندە چالاكوانەكان لەسەر مافی ئاژەڵەكان هاتونەتە دەنگ، بەڵام بەهۆی لێدانی پیاوەكەوە، ژمارەیەك لە چالاكوانەكانیش دەستگیركراون.
بهروار: 25/08/2016
2355 جار خوێندراوهتهوه
|