پۆلیسی فەرەنسا بەزۆر لەچكی ژنێک لادەبەن
بەگوێرەی ئەو وێنانەی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە، پۆلیسی فەرەنسا لە كەنار دەریا لە شاری كانیسی باشوری وڵاتەكە بەزۆر لەچكی سەری ئافرەتێك لادەبەن.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، ئەو ژنە تەمەنی 34 ساڵ بوە و لە كەنار دەریا لەشاری كانیس خەوتوە و لەلایەن چوار پۆلیسی فەرەنسییەوە خەبەریان كردۆتەوە و لەچكەكەیان پێ لابردووە.

رۆژێك پێشتریش چوار كچی موسڵمان بەهۆی ئەوەی لە كەنار دەریا لەچكیان بەسەرەوە بووە، لەلایەن پۆلیسەوە هەر یەكەیان بە 40 یورۆ غەرامە كراون.
ئەو رێوشوێنانەی پۆلیسی فەرەنسا لە كەنار دەریاكان دژی جلوبەرگ و مایۆی ئیسلامی گرتویەتەبەر، لەلایەن سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەشەوە پێشوازی لێكراوە و وتویەتی "ئەو جلوبەرگانە دژی بەهاكانی كۆماری فەرەنسان".

نەوا


به‌روار:  25/08/2016
813   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   738
کۆی سه‌ردان:   29257709