پەنابەرانی سوید ناگەڕێنەوە گەرچی کۆمەکیشیان بڕاوە
لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە بوو بەیاسا کە هەر پەنابەرێک داوای مافی پەنابەرییەکەی ڕەت بکرێتەوە کۆمەکەکەی دەبڕرێ. هاوکات لەکەمپەکانیش دەر دەکرێ.
سەرەڕایی تووند کرنەوەی یاسا و ئەم گۆڕانکاریانە، بەڵام ئاشکرا بووە کە ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەریەکەیان ڕەتکراوەتە وکۆمەکەکەشیان بڕاوە بەڕێژەیەکی زۆر کەم دەگەڕێنەوە.
لە کۆی ٢٥٠٠ پەنابەر کە ئەو یاسایە دەیان گرێتەوە تەنها ١٠٠ پەنابەر هەتاوەکو ئێستا لە پاش بڕینی کۆمەک و دەرکردنیان لە کەمپەکان بڕیاریانداوە سوید بەجێ بێهێڵن. هاوکات ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ پەنابەریش لەپاش ئەوەی بڕیاری دەکردن و کۆمەک بڕینیان بۆ دەرکراوە بێسەر و شوێن بوون.
زیاتر لە ٤٠٠ کەیسی دەرکردن تایبەت بە پەنابەران لەلای دەستگەی دەست بەسەراگرتنی ماڵ و سامان (Kronofogden) ماوەتەوە.
درێژە
بهروار: 24/08/2016
846 جار خوێندراوهتهوه
|