کورد لە داعش ترسناکترە ؟

غسان شربل/ ڕۆژنامەی الحیاة
حەمە زاهیر/ مالمۆکورد


لە نێوان ئەنکەرە و تاران و بەغدا و دیمەشق بەرژەوەندی زۆر هەیە وە حەساسیەتەکانیش زۆرن ، وە لەنێوانیشیان ژەهرەکانی مێژوو وە نەفرەتی جوگرافیاش  هەیە . ئەم وڵاتانە رۆژگارێک بەیەک ئەگەن و رۆژگارێکیس جیا ئەبنەوە ، وە ڕائەکێشرێنە ناو هاوپەیمانیەتیە پڕ لە کێشەکان و بەیەکدا ئەدەن وە دواتر تەوقە ئەکەن و گفتوگۆ ئەکەن لەسەر کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ ، خاڵی هاوبەشی ئەو چوار پایتەختە ئەوەیە ترسیان لە پەیوەست بوونی کوردانە بە خەوی دێرینیان لە دروستکردنی قەوارەیەکی نەتەوایەتی کە لە سەری تووشی چەندین کارەسات بوون ، وە ئەمڕۆ ئەم وڵاتانە گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە بەئاشکرا ڕایبگەیەنن کە کورد لە داعش ترسناکترە .

کارشناسەکانی ناوچەکە گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە داعش بەرەو دۆڕان  ئەڕوات ، وە تیرۆر گۆڕی خۆی بەدەستی خۆی هەڵئەکەنێت وە لەبەر ئەوە چوار وڵاتەکە لەسەر ئەو بناغەیە کارئەکەن کە داعش ترسناکیەکی گەورەیە  وە هاتوە و گوزەر ئەکات و ئەڕوات بەڵام لە هەمانکاتدا ترسناکی و دژواری کورد زۆر گەورەترە وجێگرە لە ناچەکەدا .

وە ئێستا ترسی داعش وای لە ئەردوگان نەکرد کە بەسەر پشکۆی لە خۆبایبونەکانی خۆیدا بڕوات بەڵکو ترسی کوردەکانی تورکیا وترسی کوردەکانی سوریا بوو ، وە ئابەم شێوەیە گەشتەکەی بۆ سانپترسبورگ تێئەگەین وە بۆ گەشتی داهاتووشی بۆ تاران ، وە ئەنکەرە ئاشکراشی کرد کە لای پەسەندە ئەسەد تاکاتی گواستنەوەی دەسەلات ڕۆڵی خۆی هەبێت.

هەلسوکەوتی نوێی ئەردوگان ڕژێمی ئەسەدی هاندا کە دەستی خۆی بخاتە ڕوو وە سوریاش لەو باوەڕەدایە کە کورد لە داعش ترسناکترە ، وە پێکدادانەکەی ئەم دواییەی حەسەکە لە پراکتیکدا وەک گۆڕینەوەی نامە وابوو لەگەل تورکیا وە هەڵوێستی توند و تیژیان لەسەرهەڵدانەکانی کورد ئەو پردەیە کە ئەکرێت چاکی بکەنەوە لە نێوانیان ئەنکەرە و دیمەشق لەسەروو ئەوەی کە دۆستایەتی ئەم دوو سەرۆکە ونە. 

لەهەمان کاتدا ئیران ئەیەوێت ڕۆڵی کورد بچوک بکاتەوە و لە قاڵبی دات، وە ئیران پێی قبوڵ ناکرێت کە کوردی ئیران بچێتە دۆخێکەوە هاو شێوەی ئەوە بێت کە کوردێکی عێراقی بەدەستی هێناوە وە کوردی سوریاش چاوەڕوانیەتی و هەوڵی بۆ ئەدات ، وە کپ کردنەوەی هیواو ئاواتەکانی کورد پردێکی نوێ لە نێوان ئەنکەرە و تاران دروست ئەکات وە ئەچێتە پاڵ بەرژەوەندیە ئابوریەکان وە ئارەزوو کردن لەبەیەک گەیشتنی هێزە هەرێمایەتیە سونەکان و ئارەزووی زیاتری ئیران و عیراق و سوریا ، وە ئێرانیش لەسەر ئەو بناغەیە کارئەکات کە کورد لە داعش ترسناکترە .

دەرکەوتنی داعش بووە مایەی ترسێکی گەورە و هەموو ناچەکە و جیهانی شڵەژاند بەڵام وەحشیگەری داعش بووە هەلێک کەوتە دەست وڵاتە بەهێزەکان تاکو ئەوەی ئەیانەوێت جێبەجێی بکەن ، وە دروشمی دژایەتی داعشیان بەرزکردەوە  وە دەست وەردانیان لە عیراق و سوریا زیادی کرد وە لیدانی وڵاتانی فرە ڕەگەز داعشی ناچار کرد کە لە چەند شوێنێکدا خۆی حەشار بدات ، وە ڕەنگە لێرە و لەوی بتوانێت دەستێک بوەشێنێت ، بەڵام  گۆڤەندی هەڵوێستەکان دەستی پێکردووە بە سەنگەرلێدان لە ترسی دژواری بەردەوامیان لە کورد نەک لە ترس و دژواری داعش . وە ڕوونە کە ژانی درێژخایەن و خوێناوی پڕ لە توندو تیژی  کورد ئەوەیە کە هەلسوکەوتیان وا لەگەڵ بکرێت کە مینی چێنراون لەسەر نەخشەی ئەو وڵاتانەی تیایدا نیشتەجێن وە مایەی شەڕو پارچە پارچەبوونین ، وە ناکرێت کوردی سوری بگەڕێنرێتەوە بۆ پێنج ساڵ لە مەو بەر  وە ناکرێت تاسەر شەڕو پێکدادان لەگەڵ کوردی
تورکیا بکرێت وە ناکرێت چارەی کێشەی کوردەکانی ئیران  بە تێکدانی ئارامی هەرێمی کوردستانی عێراق بکرێت وە ڕەتکردنەوەی دانپیانان بە بوونی کێشە بەڵایە وە دەرئەنجامە کارەساتاویەکانی تەنها لەسەر کوردەکان نابێت .




به‌روار:  23/08/2016
2050   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   523
کۆی سه‌ردان:   29254799