پارتی "دیدێكی تازەی" هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
شارپرێس:
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، حیزبەكەی دیدێكی تازەی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و "چەقبەستوویی بەرەو كرانەوە دەچێت".

مەحمود محەمەد، لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، پارتی ئامادەیە بەدیدێكی تازە واقیعی سیاسی ئێستای كوردستان بخوێنێتەوەو وتووێژ لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان بكات. 

ئاماژەیشی بەهەوڵەكانی بارزانی‌و ئیمزاكردنی رێككەوتنی هەولێرو دهۆكدا، كە بەسەرپەرشتی ناوبراو لەنێوان لایەنەكانی رۆژئاوادا، كە هەمووی لەپێناوی ئەوە بوو ئەزموونە خراپەكانی باشوورو رۆژهەڵاتی كوردستان لەرۆژئاوا دووبارە نەبێتەوە. 

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی هەروەها رایگەیاند، پەكەكە لەگەڵ هەموو لایەكە، بەڵام هەندێك لایەن وا مەزندەی دەكەن، ئەگەر پەكەكە لەدژی "ئێمە بەكاربهێنن، ئەوا ئێمە زیاتر سەخڵەت دەبین".



به‌روار:  22/08/2016
546   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1555
کۆی سه‌ردان:   29265307