ئەوەی بارزانی دەیشاردەوە لەسەر سەربەخۆیی مەلا بەختیار ئاشکرایکرد

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارەی ئەو وڵاتانەی خۆرئاوا ئاشكرا دەكات كە دژی سەربەخۆیی كوردستانن و یەكێتی و پارتیشیان ئاگادار كردۆتەوە.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەگەڵ ژمارەیك ئەكادیمی و نوسەر و روناكبیر و مامۆستای زانكۆكان و پسپۆڕانی سیاسی و سەربازیی و رۆژنامەنووس و نوسەر و رەخنەگری میسر لە رێی سكایپەوە سیمینارێكی بۆ رێكخراوە و لە بەشێكیدا مەترسی رێككەوتنە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانی لەسەر دۆزی كورد بە تایبەت جوڵە دیپلۆماسییەكانی ئەمدواییەی توركیا رونكردۆتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (چاودێر)ی مەلا بەختیار، كە سیمینارەكەی بڵاوكردۆتەوە، باس لەوەکراوە"كە رێككەوتنەكانی توركیا لەسەر حسابی مافی كورد دەبێت و بە تایبەت كوردانی رۆژئاوای كوردستان".

دەربارەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و پشتیوانییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانیش، مەلا بەختیار وتویەتی"تائێستا نە رێككەوتنامەیەك هەیە، نە بەڵگەنامەیەك، نە بڕیارێك هەیە لەلایەن چ ئەمریكا و چ روسیاو چ هەر دەوڵەتێكی ترەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردیی سەربەخۆ بەڵكو بە پێچەوانەوە، هەموو ئەو دەوڵەتانەو هەموو دەوڵەتانی دیكەی رۆژئاوا لەنێوانیشیاندا  28 دەوڵەتی دیكەی رۆژئاوا، واژۆی بەڵگەنامەیەكیان كردووە و رادەستی هەردوو حزب (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان)یان كردووە و دوپاتیانكردۆتەوە كە ئەوان لەگەڵ یەكێتی خاكی عیراقدان و لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی باشوردا نین".


لڤین


به‌روار:  22/08/2016
1794   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   516
کۆی سه‌ردان:   29261445