پەنابەرانی سوید بری 30000 کرۆن و خێزانیش 75000 کرۆن وەردەگرن گەر بگەڕێنەوە
ئەو پەنابەرانەی بەخواستی خۆیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە و کۆمەکی خۆدامەزراندن لە حکومەتی سوید لە کاتی گەڕاندنەوەیاندا بۆ وڵاتەکانی خۆیان وەردگرن زۆر زیادی کردووە.

 
ئەمڕۆ دەستگەی کۆچی سوید (Migrationsverket) ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ئەو پەناخوازانەی خوازیارن بۆ وڵاتەی لێیەوە هاتوون بگەڕێنەوە و داوای کۆمەکی خۆدامەزراندنەوەیان (återetableringsstöd) کردووە هەڵکشکاوە. ئەمەش بووە بەهۆی دروست کردنی فشار لەسەر کارمەندانی دەستگەکە و درێژ بوونەوەی ماوەی وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەی ئەو داوایەیان هەیە.

 ئەمساڵ هەتاوەکو ئێستا ١٣٠٠ پەناخواز  ئەو کۆمەکەی وەرگرتووە. ئەمەش بەراورد بەساڵی پار کە هەموو ساڵەکە ٢١٦ پەناخواز بووە، ئەمەش روونە کە ڕێژەکە زۆر زیادی کردووە. پەنابەرە ئێراقییەکان بە پلە یەکەم ئەم هەنگاوە دەنێت و بۆ وڵاتەکەی خۆیان دەگەڕێنەوە.

کۆمەکەش بۆ هەر پەناخوازێک تەمەنی لەسەر ١٨ ساڵەوە ٣٠٠٠٠ کرۆن وەردەگرێ. بۆ منداڵ ئەگەر لەگەڵ یەکێکیا لە خێزانەکانیدا بێت ١٥٠٠٠ کرۆنی پێدەدرێ و خێزانیش بەگشتی ٧٥٠٠٠ کرۆنی پێ دەدرێ.

درێژەی هەواڵ
به‌روار:  22/08/2016
2586   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   708
کۆی سه‌ردان:   29259980