ستەمکاری پەیەدە لە بەعسی سوریا زۆر زیاتر و خراپترە
نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە)، عەبدولحەکیم بەشار ئاشکرای کرد کەوا بە مەبەستی گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی رۆژ بۆ سووریا کە لە ئیستادا لە هەرێمی کوردستانن، داوایان لە ئەمریکا کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.
عەبدولحەکیم بەشار سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی سووریا لێدوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
عەبدولحەکیم بەشار تیشکی خستە سەر ئەوەی کەوا بە مەبەستی گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی رۆژ بۆ سووریا کە لە ئیستادا لە هەرێمی کوردستانن، داوایان لە ئەمریکا کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە و گوتی: "ئێمە لە سووریا پێویستمان بەهێزێکی چەکدارییە و بۆ ئەم مەبەستەیش دەمانەوێت پێشمەرگەکانی رۆژ بگەڕێنینەوە سووریا، بەڵام رێگامان پێنادرێت. رۆژی راستی ئەوانیش دێت، چونکە ئەوان هێزی چەکداری راستەقینەی ئێمەن، هێزی چەکداری ئەنەكەسە لە سووریا بوونی دەبێت. ناوبەناو لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبینەوە و رووداوەکانیان پێ رادەگەیەنین، لەو باوەڕەیەدام کە ئەوان لە ئێمە تێدەگەن و دەزانن کەوا لە سووریا چی دەگوزەرێت و ئێمەش چیمان دەوێت. لە هەمان کاتدا زۆر باش لە پەیەدەش دەگەن، بەڵام لەئێستادا ئەمریکا بە ئامانجی رووخانی داعش یارمەتی یەپەگە باڵی سەربازی پەیەدە، دەدات. بە دڵنیایەوە دوای رووخانی داعش سیاسەتی ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا دێت. گوتمان دەمانەوێت پێشمەرگەکانی رۆژ بەگەڕێنینەوە سووریا، ئەمریکاش بەڵێنی دا هەڵسەنگاندن بۆ داواکە بکات ، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە".
بەشار ئەوەیشی نەشاردەوە کەوا یەپەگە کە لە ژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات شان بەشانی رژێمەکەی ئەسەد دەجەنگێت و مووچەی چەکدارانیشی لەسەر رژێمەکەی سووریایە.
ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کەوا ئەمریکا لە ئیستادا پاڵپشتی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات لە دژی داعش، بەڵام سیاسەتی ئەو هێزەی بەدڵ نییە وگوتی: "هەرچەندە زۆربەی چەکدارانی هێزەکانی سووریای دیموکرات عەرەبی سوننەن بەڵام ئامانجی یەکەمی ئەو هێزە پاڵپشتیکردنی رژێمەکەی ئەسەدە ، چەندین گرووپی چەکداری بچووک کە لەلایەن رژێمەکەی ئەسەدەوە دروستکراون لەژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات یەکیان گرتووە، یەپەگەش یەکێکە لەوان".
بەشار ئاماژەی بەوەیش دا، پێکدادانی ئەم چەند رۆژەی دوایی نێوان رژێمەکەی ئەسەد و پەیەدە لە حەسەکە سیناریۆیە وهاوشێوەی ئەمەیش ساڵی رابردوو لەچەند شوێنێک رووی دا. رژێم دەیەوێت بەو سیناریۆیانە لایەنە کوردییەکانی دیکە بێدەنگ بکات.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەر کاتێک پەیەدە تەنگەتاو دەبێت، رژێمی بەشار ئەسەد دێت کارێک دەکات بۆ ئەوەی خەڵکی پێوە سەرقاڵ بکەن و گوتی: "چەند رۆژێکە لە شارەکانی وەک عاموودا و قامیشلۆ، هەزاران کەس خۆپیشاندان دژی سیاسەتە چەوتەکانی پەیەدە دەکەن، رێک لەم کاتەدا رژێمی بەشار ئەسەد دێت، و هێرش دەکاتە سەر پەیەدە. رژێم دەیەوێت بەو کارە ناڕەزایەتی گەلی کورد دژی پەیەدە کۆتایی پێ بهێنێت. پەیەدەش لەو پێکدادانانەدا ٢٠-٣٠ گەنجی کورد بەکوشت دەدا و دەڵێت 'ئێمە لەدژی رژێم دەجەنگین، کەچی ناڕەزایەتیشمان لە دژ دەردەبڕن'، لەو رێگەیەوە دەیانەوێت لایەن کوردییەکان بێدەنگ بکەن. ئامانجی ئەو سیناریۆیەی نێوانیان بێدەنگکردنی خەڵک و لایەنە کوردییەکانە".
عەبدولحەکیم بەشار ئەوەیشی خستەڕوو، کە سیاسەتەکانی پەیەدە هیچ پەیوەندی بە گەلی کوردەوە نییە، تەنانەت ئەو کارە چەوتانەی دەیکات، رژێمی ئەسەدیش وازی لێهێناون و گوتی: "حوکمڕانی پەیەدە لە ماوەی چوار ساڵدا بەراورد لەگەڵ ٥٠-٦٠ ساڵ حوکمڕانی بەعسی سووریا، ئەو ستەمکارییەی پەیەدە لە کورد دەیکات زۆر زیاتر و خراپترە. پەیەدە دەیەوێت کورد و عەرەب، پەلکێشی جەنگی نەژادی بکات. ئەو دەیەوێت ببێتە جەنگی نێوان کورد و عەرەب و هەموومان بکەوینە گیانی یەکتر، بەمجۆرەش رژێمی ئەسەد بەردەوام بێت لە حوکمڕانی. ئەمە خزمەت بە کورد ناکات
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی
بهروار: 22/08/2016
1852 جار خوێندراوهتهوه
|