شەڕ لە حەسەکە دەستی پێکردەوە و یەپەگە بەعسیەکان گەمارۆ دەدات
رووداو - هەولێر

شەڕڤانانی یەپەگە هێزەكانی سوپای سووریایان لە حەسەكە گەمارۆداوە و داوا دەكەن خۆیان بەدەستەوە بدەن.

یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) داوا لە سەربازانی سوپای سووریا دەكەن خۆیان بەدەستەوە بدەن.

لە نامەیەكدا، كە شەڕڤانانی یەپەگە ئاراستەی سەربازە گەمارۆدراوەكانی حكومەتی سووریایان كردووە لە شاری حەسەكە، داوایان لێدەكەن بەبێ شەڕكردن خۆیان رادەستی یەپەگە بكەن.

تاوەكو ئێستا شەڕ و پێكدادانەكان لەنێوان سەربازانی سوپای سووریا و شەڕڤانانی یەپەگە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەكان لە گەڕەكی خوێران شەڕ و پێكدادانی تووند بەردەوامە و فڕۆكەكانی سووریاش لە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕێنەوە.


به‌روار:  22/08/2016
826   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   665
کۆی سه‌ردان:   29231067