گەریلایەکی فیدائیی ١٥ پۆلیسی تورک دەکوژێ
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
 
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی ١٥ پۆلیسی لە چالاکییەکی فیداییدا ڕاگەیاند.
 
لە بەیاننامەکەی هەپەگەدا کە ئەمڕۆ بلاوکراوەتەوە هاتووە:"لە تۆڵەی شەهیدانی ئەم دواییەدا، گەریلایەک لە چالاکییەکی فیداییدا پایەگایەکی پلیسی دەوڵەتی تورکی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٥ پۆلیس کوژراون".
 
لە بەیاننامەکەدا هەپەگە دەڵێت:"لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٧ی ئەممانگەدا لە چالاکییەکی فیداییدا گەریلایەکمان بەناوی خەبات ئاکتەپە، پایەگایەکی تیمە تایبەتەکانی پۆلیسی تورکی لە جولەمێردگ کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٥ پۆلیسی تایبەتی تورک کوژراون و چەندینیش برینداربوون، دوای چالاکییەکەش دەوڵەت تەرم و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەی جولەمێرگ گواستوەتەوە".
 
هەپەگە ناسنامەی گەریلا شەهیدەکەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
 
ناو: ئەژدەر ئەکەر، لە دایکبووی ئامەدی باکوری کوردستان
نازناو: خەبات ئاکتەپە.
ڕۆژی شەهیدبوون: ٢٧-٧-٢٠١٦


به‌روار:  30/07/2016
1110   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   938
کۆی سه‌ردان:   29259131