بۆ قوربانیانی دەستی تیرۆر، لەهەرکوێ هەن :-


بڕوا  ناکەم
.
منداڵێك دەگری ..
بەزمانێکی منداڵانە
کە، هەموو خاوەن ویژدانێك
باش تییدەگا
 بابە .. بابە
کەلەپووتەکانی سەدەی بیست ویەك
تۆیان لەمن و منیان لەتۆ کرد.
ئەمن، ئێستا
پشتێنەکەت .. قایشەکەت
جامانەکات .. کاسکێتەکەت
شەرواڵەکەت .. پانتۆڵەکەت
کامیان بنێمە بان چاوم
بۆنی تۆیان پێوەبکەم 
بڵێی ئەو کەلە پووتانە
هاوسەر .. منداڵ،
دایك و باوکی، خۆیان بووێ ؟
بڵێی 
خۆشەویستیی .. بەزەیی
لە دڵی رەشیاندا،
بوونی هەبێ ؟



فەتاح حەسەن           
دانیمارك/ ڤالبی          






به‌روار:  29/07/2016
681   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   785
کۆی سه‌ردان:   29257825