شێخێكی خه‌ڵكی قه‌ته‌ر، چروتی ئاڵتونی ده‌كێشێت
شێخێكی خه‌ڵكی قه‌ته‌ر، چروتی ئاڵتونی ده‌كێشێت كه به‌تابیه‌ت بۆی دروستكراوه و پاساوی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت كه بۆچی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی خۆی به‌هه‌ده‌ر ده‌دات بۆ سوتاندنی ئه‌و پارچه ئاڵتونه گرانبه‌هایانه.
چروت جۆرێكی جگه‌ره‌یه، كه له ڕووی قه‌باره‌وه ئه‌ستورتره و كاتێكی زیاتری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو بكێشرێت، جگه له‌وه‌ی له‌ڕوی نرخه‌وه گرانه، هه‌مان زیانی ته‌ندروستی جگه‌ره‌ی ئاسایی به به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیاتر هه‌وادارین و شتێكی سه‌رنجڕاكێشه و كێشانی گوزارشت له‌و ئاسته تایبه‌تی كه‌سه‌كه ده‌كات. شێخه‌كه ده‌ڵێت، له كاتی كێشانی ئه‌م چروتهدا تامی ئاڵتون ده‌كه‌م و له ژیاندا یه‌كجار تاقی بكرێته‌وه كارێكی خۆشه، جۆری ئاڵتونهكهش عه‌یاری 24 و نرخه‌كه‌شی 5000 ڕیاڵه. چروتهكه له پاكه‌تێكی تایبه‌ت دروستكراوه و له كاتی كردنهویدا لۆگۆی تایبه‌تی پێوه‌یه كه ده‌ریده‌خات ساخته نییه و ئاڵتونه، له كاتی كێشاندا ئاڵتونه‌كه ده‌سوتێت. له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ئه‌م جۆره له سه‌ركێشی ده‌ناسێنرێت به "به‌هه‌ده‌ردانی ماڵ و سامان" له سهرگهرمییهكاندا، له‌كاتێكدا ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان پێویستییه‌كی زۆریان به هاوكاری خه‌ڵك هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده زانستیه‌كانه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت زۆربونی نه‌خۆشییه‌كان په‌یوه‌ندییان به كێشانی جۆره‌كانی جگه‌ره‌وه هه‌یه.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 28/07/2016
866 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|