ئەگەر لەبری کاک مەسعود بومایە.
توانا عوسمان
ئەهاتمە شاری سلێمانی.. ئەچوومە ئوتێلی شاری جوان بۆ مانگێک لەوێ ئەمامەوە، زنجیرەیەک کۆبونەوەی سیاسی و پیشەیی و جەماوەریم رێکدەخست و زەمینەشم بۆ کۆبونەوەی لوتکەی سەرکردە سیاسیەکان ئامادە دەکرد.
بەراشکاوی بەگۆڕان و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵم ئەوت.. ئەرکی گەورەم ماوەو بوار بدەن ئەنجامی بدەم، داوام لێدەکردن ئەمجارەش بمکەنەوە بەسەرۆکی هەرێم، لەبری ئەوەدا منیش دەستبەرداری بەشێک لەدەستەڵاتەکانی خۆم و بەشێک لەپۆستە هەستیارەکانی وەک مەلەفی نەوت و مەلەفی ئەمنی دەبووم.. ئیتر ئەو سەڕاحەتەم ئەکرد بەبنەمای دانوستانێکی بەهێز.
بەڵام ئەڵێی چی من ئەو نیم، توانام.
پەیجی نووسەر
بهروار: 28/07/2016
928 جار خوێندراوهتهوه
|