مەلایەك پیاوێك دەنێرێت بۆ جیهاد و ژنەكەی مارە دەكات!
مەلایەك پیاوێك دەنێرێت بۆ جیهاد و ژنەكەی مارە دەكات!
27/7/2016 10:55 AM
مەلایەك لە ئوسترالیا، پیاوێك دەنێرێت بۆ جیهادكردن لە سوریا، دوای كوژرانی پیاوەكەش، مەلاكە داوای هاوسەرگیری لە خێزانەكەی دەكات.
ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ـی بەریتانی بڵاویكردەوە: پێشنوێژی مزگەوتێك لە ئوسترالیا كە "مەلایەكی توندڕەوە"، ژمارەیەك گەنجی مسوڵمانی دانیشتوی ئەو وڵاتەی ناردوە بۆ جیهادكردن لە سوریا، دوای ماوەیەكیش یەكێك لەو گەنجانە كە خێزانداربووە، لە بەرەكانی شەڕدا كوژراوە.
دوای كوژرانی گەنجەكەش، مەلاكە كە تەمەنی 42 ساڵە و دوو ژنی هەیە، داوای هاوسەرگیری لە ژنی كوژراوەكە كردوە، ژنەكەش بە داواكە قایل بووە.
بە گوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەكە كە وێنەی مەلاكەی لەكاتی دەستگیركردندا بڵاوكردوەتەوە، دادگایەكی ئوسترالیا ئەو مەلایەی بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا داوە، چونكە توندڕەوە و گەنجانی ناردوە بۆ جیهادكردن. جگە لە مەلاكە، بێوەژنەكەش دەستگیركراوە. دادگاكە هۆكاری سزادانی ژنەكەی گەڕاندوەتەوە بۆ ئەوەی كە بە داوای هاوسەرگیریكردنەكە قایل بووە و بەوەش بووەتە بەشێك لە گروپە توندڕەوەكە كە "مەترسین بۆ سەر ئاسایشی گشتی لە ئوسترالیا".
دووڕیان
بهروار: 28/07/2016
2093 جار خوێندراوهتهوه
|