فەرهاد پیرباڵ جوێن بە سلێمانی دەدا و بە بۆکس لە نووسەرێکی هەولێر دەدا
كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر قسه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سلێمانی و رۆشنبیره‌كانی كه 21ی تهمموز له كۆڕێكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستاندا ده‌ریبڕی، تا دێت په‌ره‌ده‌سێنێت و پاش ئه‌وه‌ی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایی له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ربڕی، عیسا حسێن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسیش كه له كۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌بوو و له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌كانی، له‌لایه‌ن فه‌رهاد پیرباڵه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر، سكاڵای له‌سه‌ر ناوبراو تۆماركرد‌و بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه، عیسا حسێن تایبه‌ت به PUKmediaی راگه‌یاند: رۆژی 21-7-2016 له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان كۆڕێك بۆ فه‌رهاد پیرباڵ سازكرابوو، كۆڕه‌كه به‌ناونیشانی (د.فه‌رهاد و خوێندنه‌وه بۆ سێ چیرۆكی تازه)، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوور‌و نزیك باسی چیرۆكی نه‌كرد.
وتیشی: هه‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆڕه‌كه‌وه وتی "من ئه‌نتی سلێمانیم" و هێرشی كرده‌سه‌ر شاری سلێمانی و خه‌ڵكی سلێمانی و بێ رێزی زۆری به‌رامبه‌ر به‌و شاره كرد.
عیسا حسێن راشیگه‌یاند: دواتر باسی له‌وه كرد كه ئه‌قڵیه‌تێكی فاشیل حوكمی شاری سلێمانی ده‌كات، كه ئاشكرایه مه‌به‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. منیش كه ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌ران و ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای رۆژنامهنووسانیشم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرم. به‌ڵام به ره‌وام نه‌بینی كه بێ رێزی به‌شاری سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات و هه‌وڵمدا قسه بكه‌م.
ئاشكراشیكرد: دوای كۆتاییهاتنی قسه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ، رێكخه‌رانی كۆڕه‌كه وتیان نابێت هیچ كه‌س قسه بكات و رای خۆی ده‌رببڕێت، به‌ڵام پارێزه‌رێك كه له‌وێ ئاماده‌بوو به‌ناوی (ئاسۆ هاشم) هه‌ستاو قسه‌ی كرد‌و وتی "ناكرێت به‌وشێوه‌یه باس له شاری سلێمانی بكات، شاری سلێمانی شارێكی پێشكه‌وتووه‌و ناكرێت ئه‌وجۆره قسانه‌ی پێبوترێت به خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت یان به شاره‌كه". به‌ڵام فه‌رهاد پیرباڵ پاڵی پێوه‌ناو وتی "تۆ قسه مه‌كه‌و هه‌قت نه‌بێت، خۆ تۆ خه‌ڵكی سلێمانی نیت و ته‌داخول مه‌كه".
وتیشی: پاشان من هه‌ستام و وتم ته‌داخول ده‌كه‌م، به‌ڕێزه‌وه قسه‌م كرد، چونكه له رابردوودا له زانكۆ مامۆستا‌م بووه‌و من رێزی هه‌مووان ده‌گرم، وتم "راسته خه‌ڵكی سلێمانی نیم، به‌ڵام نابێت هیچ قسه‌یه‌كی ناشرین به‌هیچ كه‌سێك له‌هیچ شاربێك بوترێت". به‌ڵام به‌داخه‌وه د.فه‌رهاد بۆكسێكی كێشا به‌سه‌رمداو زۆر ئازاری دام و قسه‌ی به سلێمانی وته‌وه.
وتیشی: له به‌رامبه‌ر ئه‌و ههڵسوكهوتهیشیدا، من وتم هیچ شتێك ناڵێم، چونكه من رێزی ده‌وروبه‌ره‌كه‌م ده‌گرم، به‌ڵام داوای یاساییم له بنكه‌ی پۆلیسی ته‌یراوا له‌سه‌ری تۆمار كردووه‌و داواكه‌ش له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی و ده‌بێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بێت، پارێزهرهكهشم (ئاسۆ هاشم)ه كه خۆی له كۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌بوو و قسه‌ی كرد‌و پشتگیری كردم.
پێشتریش لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد، ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر قسه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ راگه‌یاند كه له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه 21ی ته‌ممووز له ئێواره كۆڕێكدا كه له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانه‌وه بۆ فه‌رهاد پیرباڵ سازكرابوو، قسه‌ی به خه‌ڵكی سلێمانی و رۆشنبیره‌كانی وتبوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه فه‌رهاد پیرباڵ ناوهڕۆك و بابه‌تی كۆڕه‌كه‌ی به‌لاڕێدا بردووه‌و هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه‌كه‌ش له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا، بۆیه لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد، داوای لێبوردن له خه‌ڵكی سلێمانی و ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌كات.
پوکمیدیا
بهروار: 27/07/2016
2528 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|