بەڕوتی و بەبەرچاوی جیهانەوە خۆشەویستێك بۆخۆت هەڵبژێرە
شێوازی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی لەجیهاندا هەرای ناوەتەوە خەڵكی زۆر توڕە كردووە، ئەویش دۆزینەوەی خۆشەویستێك یان هاوسەرێكە.
بەرنامە تەلەفزیۆنییەكە Channel 4  ی بەریتانیا پێشكەشی دەكات، تێیدا رێگە بەبەشداربوانی بەرنامەكە دەدات بەشێوەیەكی تەواو روت بەرامبەرەكانیان ببینن پێش ئەوەی روبەڕو یەكتری ببینن، رێكخەرانی بەرنامەكە باس لەوەدەكەن، ئامانجیان ئەوەیە كەسەكان بتوانن لەڕووی زانستییەوە سەرنج راكێشانی بنەڕەتی و سەرەتایی خۆشەویستی بۆ خۆیان بدۆزنەوە.
بەپێی شێوازی ئەو بەرنامەیە ئەو كەسەی بەدوای خۆشەویستێكدا دەگەڕێت شەش لجەستەی روتی پێ پیشان دەدرێت دواتر ئەوەی بەدڵی نییە رەتیدەكاتەوە تا كۆتا كەس كە دەمێنێتەوە، دواتریش ئەو كەسەی كە بەدڵ بوو لەگەڵیدا رێكدەكەوێت و ژوانی لەگەڵدا دەبەستێت بۆ یەكتر ناسین.
ئێستا یەكەم ئەڵقەی بەرنامەكە پێشكەشكراوەو ئامادەبوان و بینەرانی بەرنامەكە هیچ بیرۆكەیەكی لەو جۆرەیان نەبووە، بەرنامەكەش بۆتە هۆی توڕەبونی زۆر كەس و زۆرینەی بینەرانی یەكەم زنجیرە پێیانوایە دوورە لەرەوشت و بەها كۆمەڵایەتییەكان و سنورەكانی بەزاندووە

نەوا


به‌روار:  27/07/2016
2092   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   335
کۆی سه‌ردان:   29254054