پرسه‌ی خوالێخۆش محەمەد عومەر قادر لە ڕۆتردام

رۆژی یەکشەممەیە ڕێکه‌وتی 31/07/2016  له‌ڕۆتردام

به‌ڕێوه‌ئه‌چێت

 



 

 بە ناوی ڕێکخراوه‌کوردیه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو (کاک محەمەد عومەر قادر) ئەکەین، کە به‌داخه‌وه ‌دوای ململانەیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی 80 ساڵیدا ڕۆژی 25-07-2016 لە قەزای سۆران کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی یەکجاری لە کەسوکارو ئازیزانی کرد. کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی ناسراو و کوردپەروەر وشوڕشگێڕی شارۆچکەی گەڵاڵەیە، ساڵی 1963 یەکێک بووە لەو پێشمەرگە تێکۆشەرانەی، کە عدد رەشاش بووە، لە دەستەی هەڤاڵی تێکۆشەر بەڕێز مام جەلال و دووجاریش بە خەستی بریندار بووە، برای گەورەی شەهید وەستا ڕەسوڵ گەڵاڵەیە، کە لە ساڵی 1979، بە پێشمەرگایەتی گیراو لە قەسابخانەکەی موسڵ، ڕژێمی بەعس لە سێدارەی دا، هەروەها  برایەکی دیکەی بە ناوی ئەحمەد عومەر قادر لە لایەن ڕژێمەوە گیراو بە 15 ساڵ حوکمدراو  دواتر بەر عەفوو کەوتووە، کۆچکردوو خەزووری بەڕێزان کاک شێخ شەماڵ و برای شوکریە خانی هاوسەری و خاتوون خانە لە شارۆچکەی سخیدام.

داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شادی بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و دۆستان و کەس وکاری بگه‌ڕێته‌وه‌. بەم بۆنەیەوە که‌سوکاری کۆچکردوو رۆژی یه‌کشەممە ڕێکه‌وتی 31-07-2016 له‌شاری ڕۆتردام له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە پرسه‌ی بۆ دائه‌نێن‌:

کات: یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ چواری عه‌سر ..  13:00 تا 16:00

De Vrij Ban zal

Vrijebanstraat 50, 3037 VZ  Rotterdam
بۆ  پرسە و سەرخۆشی و زانیاری زیاتر لە رێگەی ئەم ته‌له‌فۆنانە و ئیمه‌یڵی (کاک شێخ شەماڵ)ه‌وه‌ئه‌توانن پەیوەندی بکەن:

0645406432

[email protected]

 

  خاتوون خان0634279921

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى

خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

 
به‌روار:  27/07/2016
1215   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   459
کۆی سه‌ردان:   29249244